زینی عێڕاق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشه‌نگ له خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێتی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پاڵه‌وانێتی زین فای 2ی بۆ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له باره‌گای سه‌ره‌كی خۆی له شاری به‌غداد سازكرد. پاڵه‌وانێتییه‌كه له چوارچێوه‌ی سه‌كۆی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی زین گروپ Zain esports به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا هه‌وادارن و عاشقانی به‌ناوبانگترین یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی له سه‌رتاسه‌ری عێڕاقدا كۆكرده‌وه. پاڵه‌وانێتییه‌كه دوو رۆژی خایاند و له رێگای ئینته‌رنێتی ناوازه‌ی ئامێری زین فای 2 به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا 3 یاری هه‌مه‌جۆری كۆمپیوته‌ر و مۆبایلی له خۆگرتبوو كه بریتبوون له یاری "ره‌ینبۆ 6" rainbow six siege و یاری "پۆبجی مۆبایل" PUBG mobile و یاری "فیفا" FIFA22.
زینی عێڕاق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشه‌نگ له خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێتی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پاڵه‌وانێتی زین فای 2ی بۆ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له باره‌گای سه‌ره‌كی خۆی له شاری به‌غداد سازكرد. پاڵه‌وانێتییه‌كه له چوارچێوه‌ی سه‌كۆی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی زین گروپ Zain esports به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا هه‌وادارن و عاشقانی به‌ناوبانگترین یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی له سه‌رتاسه‌ری عێڕاقدا كۆكرده‌وه.
پاڵه‌وانێتییه‌كه دوو رۆژی خایاند و له رێگای ئینته‌رنێتی ناوازه‌ی ئامێری زین فای 2 به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا 3 یاری هه‌مه‌جۆری كۆمپیوته‌ر و مۆبایلی له خۆگرتبوو كه بریتبوون له یاری "ره‌ینبۆ 6" rainbow six siege و یاری "پۆبجی مۆبایل" PUBG mobile و یاری "فیفا" FIFA22.
زین بڕی زیاتر له 12 ملیۆن دیناری عێڕاقی وه‌ك خه‌ڵات ته‌رخانكرد بۆ براوه یه‌كه‌مه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه. پاڵه‌وانێتییه‌كه كه له رێگای ئینته‌رنێتی ئامێری زین فای 2 به‌ڕێوه‌چوو (ئه‌و ئامێره‌ی كۆمپانیا له ماوه‌ی رابردوودا خستیه بازاڕه‌وه و چاره‌سه‌رێكی سه‌رده‌میانه‌یه بۆ ئینته‌رنێت و ده‌وڵه‌مه‌نده به ته‌كنیك و ئۆفه‌ری نوێ و ناوازه به خێرایی تۆڕی نه‌وه‌ی چواره‌م له‌سه‌ر خێراترین تۆڕی مۆبایل له عێڕاقدا) تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئامێره‌كه مایه‌ی دڵخۆشی هه‌وادارانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت چونكه رووماڵ و خێراییه‌كی به‌رز و (ping)ێكی نزمی هه‌یه، ئه‌مه‌ش به گونجاو داده‌نرێت بۆ ئه‌نجامدانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ئینته‌رنێت.
پاش كردنه‌وه‌ی دەرگای تۆمارکردن به سه‌دان هەواداری یارییە ئەلکترۆنییەکان له عێراق ناوی خۆیان تۆماركرد بۆ به‌شداری و پێشبڕکێکردن لە پاڵەوانێتی زین فای 2 كه له‌ژێر سایه‌ی سه‌كۆی " Zain esports" به‌ڕێوه‌چوو.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی كۆمپانیای زین محمد سمیر له باره‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌وه رایگه‌یاند " له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی زینی عێڕاق بۆ پاڵپشتیكردنی گه‌نجان له عێڕاق و یارمه‌تیدانیان بۆ به‌دیهێنانی هیوا و ئاواته‌كانیان، ئه‌مڕۆ كۆمپانیای زین پاڵه‌وانێتی زین فای 2 ی بۆ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌ستپێكرد له‌سه‌ر خێراترین تۆڕی باوه‌ڕپێكراو و داهێنه‌ر (G-LTE4) و به به‌كارهێنانی نوێترین ته‌كنۆلۆژیای په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێت كه بریتیه له ئامێری زین فای 2 له پێناو پشتیوانیكردنی ئه‌م گردبوونه‌وه گه‌نجانه‌یه كه یه‌كه‌مین ده‌ستپێشخه‌رییه له ئاستی عێڕاقدا.
له رێگای ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه زین جارێكی تر پێگه‌ی پێشه‌نگایه‌تی خۆی سه‌لمانده‌وه له پشتیوانیكردنی كه‌رتی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه‌كه بۆ په‌رۆشی زین و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی له تواناسازی گه‌نجانی عێڕاقی و هاوكاریكردن و جێبه‌جێكردنی خواست و پێداویستییه‌كانیان.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه ته‌واوی یارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه له چوارچێوه‌ی سه‌كۆی Zain esports به‌ڕێوه‌چوو كه پێشه‌نگه له ئاستی هه‌رێمه‌كه‌دا له بواری یارییه ئه‌لیكترۆنییه جۆراوجۆره‌كان.
پاش كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تۆماركردن، سه‌دان یاریزان ناوی خۆیان تۆماركرد، بۆ به‌شداریكردن له پێشبڕكێ سه‌ره‌تاییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه، دوو تیپ هه‌ر یه‌كێكیان له 5 یاریزان پێكهاتبوون گه‌یشتنه قۆناغی كۆتایی یاری "ره‌ینبۆ" (rainbow six siege)، هه‌روه‌ها قۆناغی كۆتایی یاری پۆبجی مۆبایل كێبڕكێیه‌كی توندی به‌خۆوه بینی له نێوان 10 تیپ كه هه‌ر تیپێكیان له 4 یاریزان پێكهاتبوون، هه‌روه‌ها له كێبڕكێكانی یاری "فیفا" (FIFA22) دا چوار یاریزان گه‌یشتنه قۆناغی كۆتایی و پێشڕكێیانكرد له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه كه له باره‌گای سه‌ره‌كی زین به‌ڕێوه‌چوو و كۆمپانیا ئاماده‌كارییه‌كی ته‌واوی كردبوو بۆ پێشوازیكردن له كێبڕكێكاران و به‌شێكی تایبه‌تی به نوێترین سه‌كۆی یارییه‌كان و ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو ساز و ئاماده‌كردبوو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه زین بڕاندی بازرگانی (Zain esports) ى له ساڵی 2020 دامه‌زراند، تا ببێته سه‌كۆیه‌كی هه‌رێمیی له وه‌رزشی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و له سایه‌یدا زنجیره‌یه‌ك پاڵه‌وانێتی و پێشبڕكێی وه‌رزشی ئه‌لیكترۆنی له رێگای ئینته‌رنێته‌وه له سه‌ر ئاستی بازاڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌نجامبدات.
زین به‌رده‌وامه له پلانه كاراكانی به‌ره‌و ئاراسته‌ی گۆڕ‌انى دیجیتاڵی بۆ تاك و كۆمپانیا و كه‌رته حكومییه‌كان، كه به‌شێكه له ئامانجه ستراتیژییه‌كانی كۆمپانیا و یارمه‌تیده‌ره له گه‌شه‌پێدانی لێهاتووییه دیجیتاڵییه‌كانی گه‌نجان و پێشخستنی داهێنانه ته‌كنۆلۆژییه‌كان له رێگای تۆڕه داهێنه‌ره‌كه‌یه‌وه.
زین ئیسپۆرت یه‌كه‌مین سه‌كۆی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه له ناوچه‌كه‌دا، سه‌كۆكه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی زین له پێناو گه‌شه‌پێدانی رۆڵ گه‌نجان و پاڵپشتیكردن و دابینكردنی نوێترین ئامراز به ئامانجی په‌ره‌پێدانی تواناكانیان له بواری وه‌رزشه هزرییه‌كان و پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری داهێنه‌رانه له رێگای هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێده‌ران و دروستكه‌رانی سیسته‌م و سه‌كۆی یارییه ئه‌لیكترۆنییه جیهانییه‌كان.