زێن هه‌ڵمه‌تێكی ووشیاركردنه‌وه‌ی له سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كرده‌وه بۆ پاڵپشتی ئامانجه‌كانی جیهانی په‌ره‌پێدانی درێژخایه‌ن ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه
گڕوپی كۆمپانیای زێن هه‌ڵمه‌تێكی وشیاركردنه‌وه‌ی به‌گه‌ڕخست له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پاڵپشتی ئامانجه‌كانی جیهانی په‌ره‌پێدانی درێژخایه‌ن ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌ژێر هاشتاگی "#كن أنت صوت التغییر" ، وه‌ك هه‌ماهنگیه‌ك بۆ ئه‌ركه ئاڕاسته‌كراوه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی ئامانجی جیهانی په‌ره‌پێدانی جیهانی بۆ ساڵی 2030.
گڕوپی كۆمپانیا له بڵاوكراوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه‌وا هه‌ماهه‌نگی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته مه‌زنه ده‌كات له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكووری ئه‌فریقیا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ووشیاركردنه‌وه بۆ ئامانجه‌خوازراوه‌كان له بواری په‌ره‌پێدانی درێژخایه‌ن كه‌وا له لایه‌ن 193 سه‌ركرده‌ی جیهانی له ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان گرتویانه‌ته ئه‌ستۆ له سه‌بته‌مبه‌ری 2015 ، ئامانجی له‌ناوبردنی هه‌ژاری و دژایه‌تی زوڵم و نه‌بوونی یه‌كسانی ، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كه‌یسی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا بۆ ماوه‌ی 15 ساڵی داهاتوو.
گڕوپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه‌وا خاوه‌نی 8 تۆڕی په‌یوه‌ندی گوازراوه و پێشكه‌وتووه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا كورته‌یه‌كی ناساندن ده‌رباره‌ی ئه‌م ئامانجانه بڵاوده‌كاته‌وه به هۆی پێگه‌یان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌وا كۆی هه‌وادارانی له‌سه‌ر ئه‌م پێگانه له 14 ملیۆن زیاتره ، وه تیشك خستنه سه‌ر هه‌ماهنگی كۆمپانیاكانی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه ده‌رباره‌ی بواره‌كانی درێژخایه‌نی.
له‌گه‌ڵ وه‌شاندنی فه‌رمی ئامانجی په‌ره‌پێدانی درێژخایه‌نی 17 هه‌م ، ووڵاتانی جیهان له ماوه‌ی 15 ساڵی داهاتوو به پێشچاوخستنی ئه‌م ئامانجانه كارده‌كه‌ن كه‌وا له سه‌ر گشت جیهان په‌یڕه‌و ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردنی گشت شێوازه‌كانی هه‌ژاری و دژایه‌تی نایه‌كسانی و چاره‌سه‌ركردنی گۆڕانكاری كه‌شو هه‌وا ، به دڵنیایی پابه‌ند بوونی هه‌موو لایه‌نێك به‌و ئامانجانه.
هه‌رچه‌نده ئامانجه‌كانی په‌ره‌پێدانی درێژخایه‌ن به پێی یاسا به‌زۆر ناكرێت ، كه‌چی چاوه‌ڕوان كراوه ده‌سته و لایه‌نی حكوومی و ده‌زگاكانی كه‌رتی تایبه‌ت جڵه‌وی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه بگرنه به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئامانجانه‌و وشیاركردنه‌وه ده‌رباره‌یان ، وه له‌م ئاڕاسته‌یه‌وه كۆمپانیای زێن په‌یامی خۆی نوێ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌م ئاڕاسته‌یه وه‌ك ده‌زگایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت وه بڕوای به ئه‌ركی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌یه له باشتركردنی ژیانی گه‌ڵان.
وه زێن دووپاتی ده‌كاته‌وه كه‌وا "ئامانجی جیهانی" به شێوه‌یه‌كی ته‌واو ته‌ریبه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی په‌ره‌پێدانی درێژخایه‌نی سه‌ر به كۆمپانیا له ستراتیژیه‌كه‌ی ، ئه‌وه‌ش له‌ژێر تیشكی ئه‌و ئه‌ركه ڕاسته‌قینه‌یه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات له بواره‌كانی ژینگه و كۆمه‌ڵگا ، كه‌وا په‌یمانی به خۆی دا بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌رهاوێشته‌ی كاربۆنی بۆ ساڵی 2020 ، بێجگه له هه‌ڵمه‌ت و به‌شداریكردن كه‌وا له لایه‌ن گڕوپی كۆمپانیا ئه‌نجام دراون له پێناو باشكردنی ئاستی گوزه‌رانی خه‌ڵك له بازاڕه‌كاندا.
شایه‌نی باسه گه‌وره كۆمپانیای په‌یوه‌ندی له‌سه‌رئاستی جیهان پابه‌ندبوونی خۆیان ئاشكرا كرد – له نێوانیانیشدا كۆمپانیای زێن – له بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ده‌رباره‌ی " ئامانجی جیهانی " له نێوان هاوبه‌شه‌كانیان ئه‌وه‌ش به‌هۆی 125 كۆمپانیای سه‌ر به گڕوپی كۆمپانیاكان له زیاتر له سه‌د ووڵات له سه‌رانسه‌ری جیهان ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كورته‌نامه و كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی گوازراوه‌ی جیاجیا و له نێوانیشیان تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی.
گڕوپی كۆمپانیای زێن بڕوای وایه دڵنیایی داهاتوویه‌كی درێژخایه‌ن پێویستی به هاوشانی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه ، وه ڕوونی كرده‌وه كه‌وا ئه‌م هه‌لًَمه‌ته كاریگه‌ری له‌سه‌ر گرنگترین لایه‌نه‌كانی ژیان ده‌بێت ، به تایبه‌تی له كۆڕێكدا سه‌ری هه‌ڵدا كه‌وا زۆربه‌یسه‌ركرده‌كانی جیهان تیایاندا كۆ ده‌بێته‌وه.
وه زێن ئاشكرای كرد كه‌وا ڕێگای نوێی گرته به‌ر بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه كه‌وا كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ،به‌تایبه‌تی له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌ره‌نگاری زۆر هه‌یه ، وه ڕوونی كرده‌وه كه‌وا كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م ئامانجانه زۆر گرنگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و گرفتانه و له ناو بردنیان و گه‌ڕان به‌دوای ڕێگاچاری كارا و گشتگر.
گڕوپی كۆمپانیا ئاماژه‌ی به گرنگی هاوبه‌شی كارایانه‌ی حكومه‌ت و كۆمپانیاكان و تاكه‌كه‌سیشی كرده‌وه له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی له دانانی ئامانجه جیهانیه‌كان له چه‌قی چاڵاكی و كاره‌كانیان ، كه‌وا بكات گشت لایه‌نێك توانای بڕیاردانی به‌رده‌وام بوون به ئاڕاسته‌ی ئه‌رێنی هه‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
شایه‌نی باسه كه‌وا له‌سه‌ره‌تای ئامانجه‌كانی په‌ره‌پێدان له‌ناوبردنی هه‌ژاری زۆره ، كه‌وا گشت جیهان هه‌وڵ ده‌دات گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وا پێویستیانه له پیاوان و ئافره‌تان و منداڵان توانای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنیان هه‌بێت تا ساڵی 2030 ، هه‌روه‌ها ئه‌و ئامانجانه له‌ناو بردنی برسێتی و ئاسان گه‌یشتنی ئارام بۆ خۆراك له خۆ ده‌گرێته‌وه ، خراپی خۆراك و برسێتی ده‌بێته شتێك له ڕابردوو له ساڵی 2030.
ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دابین كردنی ژیانێكی ته‌ندروست و دووپات كردنه‌وه‌ی خۆشگوزه‌رانی بۆ گشت ته‌مه‌نه‌كان ده‌گرێته‌وه ، كه‌وا هه‌مووان چاودێری ته‌ندروستی و پێداویستی بۆ چاره‌سه‌ر كردن به‌ده‌ست دێنن له ساڵی 2030 ، هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وتنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركاری باش و گرنگ بۆ هه‌مووان له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانه كه‌وا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هانی بۆ ده‌دات ، كه‌وا هه‌مووان فێركاری بنه‌ڕه‌تی به شێوه‌یه‌كی خۆڕایی به‌ده‌ست دێنن له ساڵی 2030.
وه ئه‌م ئامانجانه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر توانستی ئافره‌تان ، كه‌وا گشت ئافره‌تان بێ جیاكاری ده‌ژین وه هه‌مان مافیان ده‌بێت له ساڵی 2030 ، هه‌روه‌ها به‌تواناكردنی هه‌مووان بۆ گه‌یشتن به ئاوی خاوێنی خواردنه‌وه، كه‌وا كه‌سێك له هه‌ر نۆ كه‌س له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌ی ده‌ست ناكه‌وێت.
هه‌روه‌ها ئامانجی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته گه‌یشتنه به سه‌رچاوه‌ی ووزه‌ی درێژخایه‌ن به نرخێكی گونجاو بۆ هه‌مووان ، له ساڵی 2030 ، هه‌ر تاكه‌كه‌سێك سه‌رچاوه‌یه‌كی ووزه‌ی نوێی نوێ بووه‌وه‌ی درێژخایه‌نی ده‌بێت ،هه‌روه‌ها ئه‌و ئامانجانه كار ده‌كاته سه‌ر دابین كردنی هه‌ڵی كاری گونجاو بۆ هه‌مووان ، له سالچی 2030 هه‌ر تاكێك پیشه‌یه‌كی گونجاوی ئارامی ده‌بیًَت به مووچه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه.
ئامانجه‌كان كه‌رتی پیشه‌سازیان له بیر نه‌كردووه ،داهێنان و ژێرخان ڕێگاكانی گۆڕینن ، كه‌وا ته‌كنه‌لۆژیا ژێرخانی ووڵاته سه‌رهه‌ڵداوه‌كان به‌هێز ده‌كات له ساڵی 2030 ، بێجگه له سنوورداركردنی نایه‌كسانی و دابین كردنی هه‌ڵی كار به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بۆ گشت ووڵاتان ، له ساڵی 2030 هه‌ڵی كاری به توانا زیاتر ده‌بێت و جیاوازی له نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند ته‌سك ده‌بێته‌وه.
له‌و ئامانجانه‌ش كردنی شاره‌كان به شوێنێكی ئارام و توانای هه‌بێت گشت لایه‌نه‌كان له خۆ بگرێته‌وه ، كه‌وا گشت شاره‌كانی جیهان شوێنێكی گونجاوتر و ئارامتر ده‌بێت له ساڵی 2030 ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی به‌رهه‌می به شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له‌خۆ ده‌گرێت بۆ مانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ،له ساڵی 2030 به‌رهه‌می سروشتی به شێوه‌یه‌كی چاڵاكتر به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و ڕێژه‌ی خاشاك كه‌متر ده‌كرێته‌وه.
له لایه‌نێكی تره‌وه ئامانجه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی درێژخایه‌ن پالًَپشتی و پشتگیری له لاتیه‌ن سه‌دان كۆمپانیا و كه‌ناڵی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و ڕادیۆ و رێكلامی ئه‌لیكترۆنیه‌وه بۆ ده‌كرێت ، بێجگه له كۆمپانیای په‌یوه‌ندی گوازراوه و كۆمپانیای دابه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت و ده‌زگا نا حكوومیه‌كان له گشت بواره‌كان و یانه وه‌رزشیه‌كان و كۆمپانیایس به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و كۆمپانیاكانی بواری فرۆشیاری تاك ،گشت ئه‌و لایه‌نانه ڕه‌زامه‌ندیان پیشان دا بۆ پێشكه‌شكردنی هۆشیاری بۆ به‌شداربوو و كڕیار و هاوبه‌ش و جه‌ماوه‌ر و هه‌وادارانیان و ناردنی نامه‌ی ئامانجه‌كانی جیهانی به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان له بڵاوكردنه‌وه‌ی و ناساندنی له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر له سه‌رانسه‌ری جیهان.
شایه‌نی باسه كه‌وا گڕوپی كۆمپانیاكانی زێن پابه‌نده به به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیژی دیاركراو له بواره‌كانی په‌ره‌سه‌ندن ، كه‌وا ئامانجی دروست كردنی ئاسه‌وارێكی ئه‌رێنی له گشت بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ، وه به زانینی گرنگی به‌شداریكردنی له دابینكردنی كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ كۆمه‌ڵگا بۆ به‌دیهێنانی چه‌ره‌سه‌ندنی درێژخایه‌ن ، هه‌وڵ ده‌دات نموونه‌یه‌كی كاری درێژخایه‌ن بگرێته ئه‌ستۆ ، وه سه‌ركه‌وتووبوو له دانانی خۆی وه‌ك كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگ له بواری په‌یوه‌ندیه‌كان له‌م بواره‌دا ، نه‌ك ته‌نها له ڕێگای به‌رهه‌مه پێشكه‌وتووه‌كانی ، به‌ڵكوو به‌هۆی زیادكردنی چاڵاكی پاڵپشتی كۆمه‌ڵگا.