خزمه‌تگوزاریی زێن كاش بۆ پاره‌دانى ئه‌لیكترۆنى له رێگه‌ى تۆڕى زێنه‌وه كه‌وته‌كار .
كۆمپانیاى زێنى پێشه‌نگ له بوارى په‌یوه‌ندیی گه‌ڕۆك و گواستنه‌وه‌ى داتا، به‌كارخستنى خزمه‌تگوزاریی زین كاشی له‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌ى راگه‌یاند ئه‌ویش به هاوكاریی كۆمپانیاى محفظه العراق (Iraq Wallet)ى تایبه‌تمه‌ند له پێشه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریی دارایی ئه‌لیكترۆنى و به ره‌زامه‌ندیی فه‌رمیی بانكى ناوه‌ندیی عێراق بۆ خزمه‌تگه‌زاریی پاره‌دانى ئه‌لیكترۆنى.
خزمه‌تگوزاریی زین كاش هاوكاریی به‌شداربووى تۆماركراو له خزمه‌تگوزارییه‌كه ده‌كات پاره حه‌واڵه بكات و وه‌ربگرێت له ناوه‌وه‌وه‌ى عێراق له رێگه‌ى تۆڕى زێن العراق، خزمه‌تگوزاریی زین كاش به سه‌رتۆپی ئه‌م جۆره خزمه‌تگوزاریانه داده‌نرێت. وه‌كو خزمه‌تگوزارییه‌كى گرنگ و پێشكه‌وتوو مۆبایل كارا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ببێته جزدانێكى گه‌ڕۆك، هه‌روه‌ها هاوكاریی به‌شداربووان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه داراییه‌كانیان له ناردن و وه‌رگرتنى پاره له ناوه‌وه‌ى عێراق و پڕكردنه‌وه‌ى باڵانسى هێڵه‌كانى ته‌له‌فۆن و پاره‌دانى فاتووره‌كانى تۆڕى زێن له هه‌ر شوێنێك و به شێوه‌یه‌كى ئاسان و خێرا راپه‌ڕێنن.
ئه‌م خزمه‌تگوزارییه به به‌شێك له پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیا داده‌نرێت كه دواى قۆناغى نه‌وه‌ى سێیه‌م له عێراق هاته ئاراوه. تیمێكى تایبه‌تمه‌ند و هاوبه‌شه ناوخۆیی و جیهانییه‌كان كاریان له‌سه‌ر ئه‌م دیزاینه كردووه به هه‌موو ورده‌كارییه‌كانیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستى به‌شداربوو پڕبكاته‌وه و هه‌لى ئه‌وه‌ى بۆ بڕه‌خسێنێت بۆ ه‌وه‌ى كاروبارى رۆژانه‌یان به ئاسانى به‌ڕێوه‌ببه‌ن له هه‌ر كوێ بن، چونكه خزمه‌تگوزارییه‌كه ئاسانه بۆ به‌كارهێنان و پارێزراوه به‌راورد به بازاڕه‌كانى دیكه.
كۆمپانیا راهێنانى كردووه به چه‌ندین تیمى خۆی له سه‌نته‌رى راژه‌ى به‌شداربووان و بركار و لقه‌كان و ژماره‌یه‌ك له خاڵه‌كانى فرۆشتنى خزمه‌تگوزاریی نوێی زین كاش كه ده‌گاته 21000 خاڵ به گوێره‌ى پلانێكى پێشتر دارێژراو ئه‌ویش بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستى به‌شداربووان، تۆماركردن له‌م خزمه‌تگوزارییه بێبه‌رامبه‌ره و پێویسته به‌شداربوو بچیته نزیكترین بنكه‌ى پشتپێبه‌ستراوى خزمه‌تگوزارییه‌كه یان په‌یوه‌ندی بكات به (#210*) و پێڕه‌وى رێنماییه‌كان بكات یان وشه‌ى (تسجیل) بنێرێت بۆ 2100.
خزمه‌تگوزاریی زێن هه‌روه‌ها هاوكاریی به‌شداربوو ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى جگه له ناردنى پاره له ناوه‌وه‌ى عێراق و حه‌واڵه‌كردنى پاره، هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌م رێگه‌یه‌وه پاره‌ى كاره‌با و پێبژاردنى سه‌رپێچییه‌كانى هاتوچۆ بده‌نن ئێستا ئه‌م لایه‌نانه گه‌یشتوونه‌ته قۆناغى كۆتایی كاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خزمه‌تگوزارییه له سه‌ر سیستمه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن به‌مه‌ش ئاسۆیه‌كى نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
شایانى باسه خزمه‌تگوزاریی نوێی زێن كاش كه كۆمپانیا به‌م دواییانه كاراى كرد، هه‌روه‌ها هاوكاریی كۆمپانیاكان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى كارمه‌نده‌كانیان به شێوه‌یه‌كى پارێزراو بده‌ن، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه بۆ كۆمپانیاكان ئه‌و لایه‌نانه‌ش به‌رده‌سته كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ زێن العراق هه‌یه. ئه‌م خزمه‌تگوزارییه له چوارچێوه‌ى سیستم و پرۆتۆكۆله جیهانییه‌كانى و له ژێر چاودێری بانكى ناوه‌ندی عێراقه و هه‌ر ئه‌ویش چوارچێوه‌ى كار و سیستم و كارگێری بۆ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه داناوه، به‌و پێیه‌ى كه بانكى ناوه‌ندی ئامانجی ئه‌م جۆره یاسا و سیستمه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ربكات. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات متمانه له ئابوورى پته‌وتر بكات ئه‌ویش له رێگه‌ى ره‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى پارێزراو و سیستمێكى ته‌ندروست و كێبڕكێیانه كه هه‌موان بتوانن تێیدا به‌شداربن، هه‌ر ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندی عێراقه‌وه چه‌ند جارێك جه‌ختى لێكراوه‌ته‌وه. خزمه‌تگوزاریی زین كاش هه‌روه‌ها ده‌چێته چوارچێوه‌ى هه‌موو رێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به مامه‌ڵه‌ى پارێزراوى دارایی له هه‌موو وڵاتانى جیهان، هه‌روه‌ها دڵنیایی ده‌داته به‌شداربووانى له پارێزراوى و ئاسانكاری ته‌واو بۆ حه‌واڵكردنى پاره و وه‌رگرتنى له هه‌ر شوێنێكى ه‌عێراق ته‌نیا به چه‌ند ساتێكى دیاریكراو، ئه‌ویش له ژێر چاودێرى تیمێكى تایبه‌تمه‌ند و مه‌شقپێكراو.