جامی جیهانی لە بەغداد زین عیراق لەگەڵ گەنجانی عیراق بەشداری لە گەرموگوڕی تەماشاكردنی تۆپی پێ-دا دەكات .
بە سوربونمان لەسەر پشتگیریكردنی گەنجانی عیراق و بەدیهێنانی پێداویستییەكانی كات بەسەربردنی خۆش، كۆمپانیای زین عیراق، یەكێك لە كۆمپانیاكانی گرەپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزاری پەیوەندی و ئینتەرنێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا، دەستپێشخەرییەكی وەرزشی لە پەراوێزی پاڵەوانێتی جامی جیهانی راگەیاند، كە ئێستا یارییەكانی لە روسیا بەردەوامە و لە 14ی حوزەیرانەوە تا 15ی تەمموز دەخایەنێت، تاكو گەنجانی عیراقیش لەوانەی عاشقی تۆپی پێن هەلی ئەوەیان هەبێت لەگەڵ زین ئاهەنگبگێڕن لەبەردەم شاشە زەبەلاحەكانی ناو پاركەكانی یانەی كاتبەسەربردنی یەرموك لە بەغدا، كە شوێنی 300 كەسی تێدا دەبێتەوە، سەرەڕای ئەو شاشانەی لە شارەكانی دیكەی وەك كەربەلا، هەولێر و سلێمانی دانراون و كەشوهەوایەكی پڕ تاموچێژی دروستكردوە.
لەبارەی ئەو دەستپێشخەرییەوە، عەلی زاهید بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە زین عیراق رایگەیاند "زین لەگەڵ گەنجانی عیراق بەشدارە لە خۆشییەكانی تەماشاكردنی یارییەكانی جامی جیهانی، كە سوپرایزی تێدایە، بۆیە بڕیارمان دا ئەو دەستپێشخەرییە بێوێنەیە بكەین لە عیراقدا تا بتوانن هانی هەڵبژاردە دڵخوازەكانیان بدەن و لە كەشێكی كێبڕكێی وەرزشیدا بەشداربن لە پاڵەوانێتییەكی وەرزشی كە زۆرترین هاندەری هەیە لە جیهاندا. ئەو هەنگاوەش لەچوارچێوەی ستراتیژی كاركردنماندایە بۆ پشتیوانیكردنی توێژی گەنجان".
جێی باسە زین عیراق ژمارەیەك براوە دەستنیشان دەكات لە رێی كۆمەڵێك پێشبڕكێوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و سەنتەرەكانی خزمەتگوزاری بەشداربوان، كە تكتی خۆڕایی تەماشاكردنی یارییەكانی جامی جیهانییان بۆ دەردەچێت. هەروەك لە كاتی تەماشاكردنی یارییەكاندا بڕگەی وەرزشی و هونەریی هەمەڕەنگ پێشكەش دەكرێن، لەنێویاندا بەشداریكردنی هەسارەیەك لە ئەستێرەكانی تۆپی پێی عیراق لە پاڵ كەسایەتییە كۆمەڵایەتی و هونەری و میدیاكاران، كە كەشوهەوای یارییەكان لە رێی ستۆدیۆی شیكارییەوە گەرموگوڕتر دەكات، سەرەڕای دانیشتنی دیالۆگ لەگەڵ گروپێك لە كەسایەتییە بەناوبانگەكان و پێشبڕكێكانی بردنەوەی خەڵاتی بەنرخ لەنێویاندا ئامێری "زین فای" و ژمارەی نایاب و تۆپی واژوكراو لەلایەن كەسایەتییە بەناوبانگەكان و جام و میدالیا و چەندین خەڵاتی دیكەش.
زین عیراق بەشدارە لە كەشوهەوای پڕ گەرموگوڕی و هاندانی هەڵبژاردەكانی بەشدار لە جامی جیهانی لەگەڵ گەنجاندا لە هەریەك لە كەربەلا، هەولێر و سلێمانی و ئەوەش لە رێی دانانی شاشەی زەبەلاح بۆ گواستنەوەی یارییەكان بێبەرامبەر.