کۆڕێك دەربارەی رۆڵی ژنان لە کەرتی تەکنەلۆجیدا

December 02, 2017

له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی هەڵمەتی جیهانی 16 ڕۆژ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ سپۆنسه‌ری كۆمپانیای زین پانێلێك ده‌رباره‌ی رۆڵی ئافرت له‌ كایه‌ی ته‌كنۆلۆژیا له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه‌ دوو وۆركشۆپ ده‌رباره‌ی پڕۆگرامسازی و چۆنیه‌تی دروستكردنی ئه‌پڵیكه‌شنه‌كانی مۆبایل و بنیاتنانی كار و پڕۆژه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئافرەتانەوە سازكران.