خزمەتگوزاریی گواستنەوەی باڵانس

خزمەتگوزاریی گواستنەوەی باڵانس

خزمەتگوزاریی گواستنەوەی باڵانس بەیەكێك لە خزمەتگوزارییەکان دادەنرێت بۆ بەشداربووانی هێڵەکانی پارەدانی پێشوەخت(پریپەید) کە بەهۆیەوە بەشداربوو دەتوانی باڵانسی خۆی بۆ کەسێکی تر بنێرێت لەناوتۆڕی زین و بەتێچوونێکی کەم

خزمەتگوزاریی گواستنەوەی باڵانس

خزمەتگوزاریی گواستنەوەی باڵانس بەیەكێك لە خزمەتگوزارییە نایابەکان دادەنرێت بۆ بەشداربووانی هێڵەکانی پارەدانی پێشوەخت(پریپەید) کە بەهۆیەوە بەشداربوو دەتوانێ لەناو تۆڕی زین دا باڵانسی خۆی بۆ کەسێکی تر بنێرێت بەتێچوونێکی کەم.

چۆنێتى بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکە:

  • باڵانسەکە بەناردنی کورتەنامەیەك بۆ ژمارە (21112) دەگوازرێتەوە کە پێکدێت لە : ئەو ژمارەیەی کە دەویسترێت باڵانسەکەی بۆ بگوازرێتەوە لەچوارچێوەی زین دواتر بۆشایی دواتر ئەو بڕە باڵانسەی کە دەویسترێت بگوازرێتەوە، بۆ نموونە، نامەیەك بنێرە بۆ ژمارە 21112 بریتی بێت لە :3000 78xxxxxxxx کە 78xxxxxxxx ژمارەی وەرگرە و 3000 یش بەهای ئەو بالانسەیە کە دەویسترێت بنێردرێت.
  • پێویستە ئەو کەسەى باڵانس دەنێرێت زیاتر لە 1500 دینارى عێراقی هەبێت.
  • دەکرێ باڵانس بەبەهایەکی راست و دروست بگوازرێتەوە (لە 1000 – 10000 ديناری عێراقی) بەڵام لە هێڵەکانی علمودك (ئەوانەی بەر لە مێژووی 29/5/2021 کاراکراون) دەتوانرێت باڵانس بگوازرێتەوە بە بەهای (1000، 2000، 3000 ديناری عێراقی)
  • هەردوولا (نێردەر و وەرگر) نامەیان پێدەگات و لە پرۆسەکە ئاگادار دەکرێنەوە.
  • تێچووى خزمەتگوزارییەکە: 360 دینارى عێراقییە، هەر جارێکى ناردنى باڵانس لە باڵانسی کەسی نێردەر دەبڕدرێت.

تێبینی: پرۆسەی گواستنەوەی باڵانس بۆ بەشداربووێکی دیکە ماوەی کارکردن و بەسەرچوونی زیادە ناخاتە سەر باڵانسی بەشداربووی وەرگر

 

خزمەتگوزاریی گواستنەوەی باڵانس بۆ بەشداربووانی نوێی هێڵەکانی (علمودك، زين اهلنه، كلش زين، زۆرباشه، وياكم ولعيونكم) بەردەست دەبێت لە دوای ئەنجامدانی یەکەمین پەیوەندی و بەکارهێنانی بڕی 10,000 دينار لە باڵانسی سەرەکی.

( لە دۆخێکدا ئەگەر بەشداربوو کەمتر لەو بەهایەی لەسەرەوە ئاماژەی پێدراوە بەکاربهێنێت، ئەوا تەنها دەتوانێت باڵانس وەرگرێت).

کۆمپانیای زین مافی گۆڕینی مەرج و رێنماییەکانی ئەم ئۆفەرەی هەیە