" ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی پێشبڕکێی "بۆ داهێنان دەخوێنینەوە"

January 30, 2020

سەکۆی فێرکردنی IOT Kids بە هاوکاریی لەگەڵ گۆڤاری "أصدقائي" ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی پێشبڕکێی "دەخوێنینەوە بۆ داهێنان"، بە سپۆنسەری زین ی عێراق و "المحطة" و "دامەزراوەی منداڵانی عێراق" (ICF). لە ئاهەنگەکەدا کە مەبەستی توانادارکردن و هاندانی منداڵانە باشترین دە کورتەچیرۆك دەربارەی داهێنان رێزیان لێنرا. نزیکەی 350 خوێندکار کە تەمەنیان لە نێوان 8 و 15 ساڵدا بوو لەم ئیڤێنتەدا بەشداریان کرد کە لە نزیکەی 120 خوێندنگای سەرتاسەری عێراقدا هاتبوون. 50 براوە لە 20 خوێندنگای جیاواز هەڵبژیردران، کە نوێنەرایەتی هەر پێنج پارێزگای بەغدا، بەسڕە، ئەنباڕ، واست، دیوانییەیان دەکرد.