ماركێتى (وقتى) .. ماركێتێكى نوێ زێن العراق به هاوكاریی كۆمپانیاى هواوى ده‌یخاته كاره‌وه .
هاوبه‌شبوون له جیهانى ئه‌پڵیكه‌یشن لیڤڵێكى جیهانیی نوێ له نمایشه‌كان بۆ به‌شداربووانى زێن ده‌كاته‌وه
كۆمپانیاى زێن كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانى گرووپی زێنى پێشه‌نگ له بوارى په‌یوه‌ندیی گه‌ڕۆك له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئافریقیا, ماركێتى نوێی ئاپڵیكه‌یشنى بۆ به‌شداربووان خسته كار كه خزمه‌تگواریی و ئه‌زموونى ئاماده‌كارانى ناوه‌ڕۆك له‌سه‌رانسه‌رى جیهان له خۆى كۆده‌كاته‌وه. ئه‌م ماركێته به هاوكاریی كۆمپانیاى هواوى خرایه كار به‌و پێیه‌ى كه یه‌كێكه له كۆمپانیا دیاره‌كانى بوارى ئاماده‌كردنى چاره‌سه‌رى هۆشمه‌ند له جیهاندا هه‌روه‌ها بۆ به‌كارخستنى ئه‌م ماركێته سوودیش له پرۆگرامى (inTouch) ى تایبه‌ت به هاوبه‌شبوون وه‌رگیراوه.هه‌روه‌ها زێن العراق و هواوى رێككه‌وتنێكى هاوبه‌شبوونیان ئیمزا كرد له په‌راوێزى كۆڕبه‌ندى هاوكاری دیجیتاڵى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه رێكه‌وتى 26-5-2015 كۆمپانیاى هواوى به ئامانجى بنیاتنانى سیستمیكى ئابوورى دیجتاڵى له دوبه‌ى سازى كردبوو. ئه‌م رێككه‌وتنه ئاماژه‌یه بۆ قۆناغیكى نوێی هاوكاریی راگه‌یانندنى نێوان هه‌ردوو كۆمپانیا كه پێشتریش رێككه‌وتنى هاوبه‌شبوونیان هه‌بوو به ئامانجى په‌ره‌پێدانى تۆڕه بازنه پانى گه‌ڕۆكى زێن.
بڕیاریشه زێن خزمه‌تگوزارییه نوێیه‌كان له رێگه‌ى ماركێتى (وقتى) پێشكه‌ش بكات كه هواوى ئاماده‌ى ده‌كات و چه‌ندین خزمه‌تگوزاریی هه‌مه‌ره‌نگ له‌خۆده‌گرێت كه له پرۆگرامى جیهانى inTouch په‌ره‌یپێداروه، له‌م پێناوه‌شدا كۆمپانیاى هواوى له هه‌وڵدایه ماوه‌ى به بازاڕكردنى خزمه‌تگوزارییكانى سه‌رگه‌رمى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه‌متر بكاته‌ه‌ه, به‌شداربووانى زێنیش ده‌توانن له داهاتوویه‌كى نزیكدا ئاپڵیكه‌یشنى وقتى دابگرن و به‌رنامه به باڵانسى زین بكڕن.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز فیلپ حنا جێگرى سه‌رۆكى جیبه‌جێكارى كارگێڕى بازرگانى رایگه‌یاند "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌شداربوو هه‌میشه له چه‌قی بایه‌خى ئیمه‌دایه بۆ هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌ك، بۆیه هه‌ست به خۆشحالأى ده‌كه‌ین به مۆركردنى ئه‌م رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى هواوى. ئێمه متمانه‌مان هه‌یه كه ئه‌م ریككه‌وتنه گوڕوتینێكى ئه‌وتۆمان پێده‌دات كه بمانگه‌ینیته سه‌كۆى دیجیتاڵى و ئاستێكى نوێی تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ به‌شداربوو دروستده‌كات له پێناو خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ داواكاریی پێشكه‌وتووى بازاڕى ناوخۆیی". گوتیشى "خۆشحاڵین كه پاكێجێكى نوێی ناوه‌ڕۆك و خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌شی به‌شداربووانمان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له ئاستى خواستیان بێت كه رۆژانه له سه‌ر داتاى گه‌ڕۆك و سه‌رچاوى جیاواز زیاد ده‌كات. زێن جه‌خت ده‌كاته سه‌ر گه‌یشتن به قه‌ناعه‌تى به‌شداربوو ئه‌ویش له رێگه‌ى هاوبه‌شیی له‌گه‌ل كۆمپانیاى هواوى ده‌بێت, هه‌ر ئه‌وه‌شه كه خۆشحاڵى كردووین كه بتوانین خزكه‌تگوزاریی نوێ بخه‌ینه بازاڕه‌كانى خۆمانه‌وه".
زێن له رێگه‌ى ئه‌م هاوبه‌شییه‌وه ده‌توانێت پاكێجێكى نوێی یارى و موزیك و وێنه بگه‌یه‌نێته به‌شداربووه ناوخۆییه‌كان هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ى نوێش بۆ داهات ده‌كاته‌وه كه ده‌چێته‌وه سه‌ر كاره جیاوازه‌كان. شایانى باسه به‌رنامه‌ىinTouch هاوبه‌ش تا ئیستا 500 هاوبه‌ش له سه‌رانسه‌رى جیهان له‌خۆ ده‌گرێت كه له حه‌وت بنكه‌ى جیهانییه‌وه هاوكاری یه‌كدى ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هواوى رایگه‌یاند "زێن ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌رده‌وام به دواى خزمه‌تگوزاریی ره‌سه‌ن و داهێنراودا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ى پێشكه‌شی به‌شداربووانى بكات له عێراق. ئێستاش هه‌لی له پێشه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به هاوكار بێت له پیشه‌سازى گه‌یاندن، ئه‌ویش له رێگه‌ى سوودوه‌رگرتن له وه‌به‌رهێنانى كۆمپانیاى هواوى له سه‌كۆ جیهانییه‌كانى داونلۆددا. بۆیه به‌كارخستنى ماركێتى (وقتى) له عێراق ئاسانكاری بۆ به‌شداربووانى زین ده‌كات كه زووتر و ئاسانتر بگه‌نه توانا به‌رفراواننه‌انى په‌یوه‌ندی و خزمه‌تگوزارییه جیهانییه‌كانى سه‌رگه‌رمی."
هواوى وه‌كو به‌شێك له ماركێتى (وقتى) زنجیره‌یه‌ك رێككه‌وتنى له چه‌ند هاوبه‌شێكى وه‌و رۆكڤێڵ و ئیم تی ئۆ و ئه‌نغامى و كیم پاوه‌ر سێڤن ئیمزا كردووه‌و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى بریتییه هاوكاریكردن له سه‌ر ئاستى خزمه‌تگوزاریی و ناوه‌ڕۆكى یارى و ڤیدیۆ و موزیك كه بۆ یه‌كه‌م جار بۆ به‌شداربووانى زێن العراق به‌رده‌ست ده‌بن."
له‌م ساڵانه‌ى دواییدا زێن و هواوى به‌رده‌وام خه‌ریكى پته‌وكردنى هاوكاریی نێنه‌وانیانن له بوراى هاوبه‌شبوون له ته‌نه‌لۆژیاى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. له‌م هاوكارییه‌شدا سیستمى فاتوره و سه‌كۆى گه‌یاندنى خخزمه‌تگوزارییه‌كان دانران كه به هۆیانه‌وه زێن توانى سیستمى فاتوره و پاكیج و خزمه‌تگوزاری داتایی پێشكه‌شی به‌شداربووانى بكات له عێراق و ناوچه‌كه.