بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەك، زین عیراق سپۆنسەری پرۆگرامی تواناسازی عیراقی بۆ سەركردایەتی و پێشەنگایەتی كاركردن
بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەك، زین عیراق سپۆنسەری پرۆگرامی تواناسازی عیراقی بۆ سەركردایەتی و پێشەنگایەتی كاركردن كرد بە سەرپەرشتی پەیمانگای نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ مەشق و توێژینەوە (UNITAR). ئەوە دوا وۆرك شۆپە لە چوار وۆرك شۆپ. دوو دانەیان لە بەغداد رێكخرا، یەكێكیش لە ئیستانبوڵی توركیا و ئەوی دیكەش لە هیرۆشیما لە ژاپۆن. وۆرك شۆپەكە بابەتی جیاواز و بە بایەخی لەخۆگرتوە، كە پەیوەندی بە پێشەنگایەتی كار و ئیدارەدانی مەترسییەكان و چاودێری و شێوازی گونجاو بۆ هەڵسەنگاندنی پرۆژە جۆراوجۆرەكانەوە هەیە.