لە پێناو دیمەنێکى شارستانیی جوان .. زێن هۆڵێکى پلە یەک لە فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا دەکاتەوە

February 16, 2015

بەڕێز باقر جەبر سۆلاغ زوبەیدى وەزیری گواستنەوە هۆڵێکى پلە یەکى لە فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا کردەوە کە کۆمپانیاى زێن العراق کاری نۆژەنکردنەوەى بۆ کردبوو بۆ ئەوەى پێداویستی و خواستى گەشتیاران و کەسایەتییە گرنگەکان و بزنسمانان لە رێگەیەوە دابین بکات. زێن العراق وەکو یەکێک لە کۆمپانیاکانى گرووپی زێنى پێشەنگ لە بوارى پەیوەندیی گەڕۆک لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکوورى ئافریقا بە شێوەیەکى کارا بەشداری پاڵپشتی و هاوکاریکردن و پەرەپێدانى کۆمەڵگەى نێوخۆیی دەەکات ئەمەش بە پێى ستراتیژیایەکى دیراسەتکراو بۆ ئەوەى ببێتە هۆی رەخساندنى ژینگەیەکى کاری پتەو لە پێناو بەرزکردنەوەى ئاستى ئەو خزمەتگوزارییانەى کە پێشکەشی چین و توێژە کۆمەڵایەتى و پیشەییەکان دەکرێت. دەستپێکى هەماهەنگیش لەگەڵ هێڵى ئاسمانى عێراق بریتی بوو لە نۆژەنکردنەوەى ئەم هۆڵە و نیشاندانی بە سیمایەکى شارستانییانە لەگەڵ ئەو کرانەوەیەدا بگونجێت کە عێراق لە پێناو هاندانى وەبەرهێنان بەخۆیەوە دەبینێت هەر لەبەر ئەمەش بوو کە بەڕێز دکتۆر حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیران داوایکرد کە هاوکاری لە نێوان کەرتى گشتى و تایبەتدا بکرێت.

بەڕێز وەزیری گواستنەوە سوپاسی کۆمپانیاى زێنى کرد لە بەرامبەر بەشداریکردنى لە نۆژەنکردنەوەى ئەم پێگە گەشتیاری و شارستانییە و گوتى "خۆشحاڵم کە لەگەڵ بەڕێزان بەرپرسانى وەزارەتدا بەشداربین لە کردنەوەى ئەم پێگە گەشتیاری و شارستانییە گرنگە کە کردنەوەى هۆڵێکى پلە یەکە بە بێ بەرامبەر لە لایەن کۆمپانیاى زێنەوە، کە بە سوپاسەوە دووبارە ئەم باڵەخانەیەى نۆژەنکردەوە بۆ ئەوەى تێیدا خزمەتگوزاری پێشەکەشی گەشتیارانى نێو هێڵى ئاسمانى عێراق بکرێت".

شایانى باسە ئەم سیما نوێیەى هۆڵەکە چەندین تایبەتمەندیی نوێ لەخۆ دەگرێت لە پێناو حەسانەوەى گەشتیارانى هێڵى ئاسمانى عێراق و هێڵە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکانى دیکە چ لە رێگەى ئەو دیزاینە نوێیانەى کە تیمى ئەندازیاری زیى العراق نەخشاندوونیان یان ئەو سیستە ئینتەرنێتى و پەیوەندییەى کە کۆمپانیا بۆ خاوەنکاران دابینی کردوون تاکو بتوانن کاتیًک لە نێو فرۆکەخانەن کارەکانیان تەواو بکەن، بە تایبەتیش کۆمپانیا کە بەم دواییانە خزمەتگوزاریی نەوەى سێیەمى خێراى خستەکار، هەرچی لەدەستبێت دەیکات بۆ ئەوەى ئەم شوێنە زیندووە ببەستێتەوە بە جیهان لە رێگەى خزمەتگوزاریی نەوەى سێیەم کە ئێستا لە هەموو عێراقدا بەردەستە.