پاڵەوانێتی رۆبۆتی منداڵان

November 17, 2018

بۆ یەکەمجار لە عێراق پاڵەوانێتی رۆبۆتی منداڵان لەلایەن تیمی "STEMile & Robots For Kids" رێکخرا، بەمبەستی هاندانی منداڵان لە پێشخستنی توانا داهێنەرەکانیان لە بواری پرۆگرامسازی رۆبۆت و خوڵقاندنی نەوەیەکی نوێی سەردەمی لەئاستی جیهانیدا لە بواری پێشخستنی تەکنەلۆجی، منداڵانی براوەی ئەم پاڵەوانێتییە لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٩ لە پاڵەوانێتی عەرەبیدا بەشداری دەکەن کە لە وڵاتی کوێت بەڕێوەدەچێت