وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان تێچووی ژێرخانی به‌ڕێژه‌ی 25% كه‌مده‌كاته‌وه وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ پێشخستنی كواڵیتی په‌یوه‌ندییه‌كان له عێراق.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ی كه كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان له ژیانی هاوڵاتییانی عێراقی ده‌یگێڕێت، ده‌سته‌ی كارای كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی مۆبایل له باره‌گای گشتی كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه‌كان و پۆسته كه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كرا كه له‌سه‌ر كۆمپانیا په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌پاندوویه‌تی ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی قورسی له رووی داراییه‌وه له‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان دروستكردووه. كۆمپانیای زینی عێراق كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشه‌نگ له بواری خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندییه‌كان و ئینته‌رنێتی مۆبایل له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداگری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگ كرد به مه‌به‌ستی ئاسانكاریكردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووه‌كان له‌سه‌ر شانی به‌شداربووانی عێراقی و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ جیهاندا.
ئه‌م هه‌نگاوه نوێیه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و كۆمپانیای زینی عێراقه‌وه دێت تا به‌شداربووان بتوانن ئاشنای باشترین خزمه‌تگوزاری ببن له كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل و ئینتهرتێت تا خواسته‌كانیان به‌دیبهێنن به‌و شێوه‌یه‌ی كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ شێوازی ژیانیان.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووه‌كانی دا به ئامانجی پێشخستنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و تێچووه‌كانی حكومه‌ت درا بۆ ئاستێك كه گونجاوبێت به به‌راوورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ. ئه‌م هه‌نگاوه پاڵپشتی وه‌به‌رهێنان له ژێرخانی نه‌وه‌ی سێیه‌م و ئینته‌رنێت ده‌كات هه‌روه‌ها پاڵپشتییه‌كه بۆ زین عێراق تا به‌رده‌وام بێت له پێشكه‌شكردنی باشترین ئۆڤه‌ر و خزمه‌تگوزاری به به‌شداربووانی.
له باره‌ی ئه‌م رێككهوتنەوه به‌ڕێز حه‌یده‌ر رازی سه‌رۆكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چالاكییه‌كانی كۆمپانیای زین عێراق رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ و له مییانه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌دا ده‌ستكه‌وتێكی گرنگمان له كه‌رتی په‌یوه‌ندییه‌كان له عێراق به‌ده‌ستهێناوه". هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێم خۆشه سوپاسی رێزدار وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كۆمپانیای په‌یوه‌ندی و پۆسته بكه‌م به‌مه‌به‌ستی چاوخشاندنه‌وه به كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووه‌كان. ئێمه خوازیارین هه‌نگاوی هاوشێوه‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه و به هه‌مان ئاراسته به‌رده‌وام بێت به ئامانجی پێشخستنی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی تا وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌تر بكه‌ن، ئه‌م داشكاندنه كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له پێشخستنی پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌روه‌ها زین عێراق خزمه‌تگوزارییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر خێرای ئینته‌رنێتی هێناوه‌ته ئاراوه هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند پاكێجێكی بێ سنوور و كراوه‌ی ئینته‌رنێت به نرخێكی گونجاو و ڕكابهرییانه.
ئه‌م هه‌نگاوه هه‌وڵێكی گه‌وره‌یه بۆ پێشخستنی ژێرخانی په‌یوه‌ندییه‌كان له عێراق به ڕاده‌یه‌ك به‌شداربووی عێراقی ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی كارا له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام بمێنێته‌وه به پێشكه‌وتووترین شێوه كه هاوتای شێوازی ژیانی بێت.