لەپاش راگەیاندنی "أبو الزوز" كەناڵی وەڵامدانەوە لەڕێی فەیسبوك ماسنجەر...زین عیراق خزمەتگوزاری زیرەك و داهێنراوی نوێ بۆ بەردەوامبون
لەچوارچێوەی پابەندبونی بە دابینكردنی خزمەتگوزاریی داهێنراوی نوێ كە ئەزمونی بەشداربوانی بەهێزتر دەكات، زین عیراق، یەكێك لە كۆمپانیاكانی گروپی زین پێشەنگ لە خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا، وەك یەكەم كۆمپانیای پەیوەندی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا پرۆگرامی "أبو الزوز" كەناڵی وەڵامدانەوەی ئۆتۆماتیكی بۆ بەشداربوانی لەڕێی ئەپلیكەیشنی واتساپ-ەوە دەخاتەكار، كە لەڕێیەوە دەتوانن ئاگاداری دوا ئۆفەرەكان و خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیای زین عیراق ببن و راستەوخۆ بەشداریی تێدا بكەن.
لەوبارەیەوە محەمەد سەمیر سەرۆكی بەڕێوەبردنی بازرگانی زین عیراق دەڵێت "لە روانگەی پابەندبونمان بە پلانی كاركردنی دیجیتاڵیمانەوە، بڕیارماندا بەشداربوانمان سودمەندبن لە پرۆگرامی "أبو الزوز" تا ئاگاداری نوێترین ئۆفەر و خزمەتگوزارییەكانمان بن، كە پێشكەشیان دەكەین و هاوكاریان دەبین بۆئەوەی بە ئاسانترین شێوە بەشداری تێدا بكەن، كۆمپانیای زین سورە لەسەرئەوەی دیارترین چارەسەری دیجیتاڵی پێشكەش بە بەشداربوانی بكات تا لەگەڵ پێداویستییە زۆرەكانی سەردەمدا بڕۆن، ئەزمونیشیان لەڕێی ئاگاداربون لە خزمەتگوزارییەكانمان و ئۆفەرە نوێیەكانمانەوە بەهێزتر ببێت".
ئەم خزمەتگوزارییە پراكتیزەكردنی ستراتیژییەتی زین عیراقە بۆ دەستەبەركردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم بەشداربوانی و دەستەبەركردنی رێگای ئاسان و سادە بۆ زانینی ئۆفەرەكانی بەردەمیان و هەڵبژاردنی گونجاوترینیان، كە لەگەڵ خواستەكانیان بگونجێت. "أبو الزوز" لەسەر ئەپلیكەیشنی واتساپ كە بە هەر سێ زمانی (عەرەبی، ئینگلیزی، كوردی) كاردەكات، ئاسانترین رێگایان بۆ دەڕەخسێنێت بۆ زانینی باڵانس و بەشداریكردن لە ئۆفەرەكان و خزمەتگوزارییەكان، بەشداربوو تەنها پێویستە ئەم ژمارەیە لای خۆی تۆماربكات (07802999107) و لەڕێی واتساپ-ەوە لەگەڵ "أبو الزوز" لە پەیوەندیدابێت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ماوەیەك لەمەوبەر زین عیراق پرۆگرامی "أبو الزوز"ی راگەیاند، كە ئاوێنەی دیجیتاڵی زین عیراقە لەڕێی "فەیسبوك ماسنجەر" وەك یەكەم كۆمپانیای پەیوەندییەكان لە عیراق، كە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی لەگەڵ بەشداربوان مامەڵە دەكات و لەڕێیەوە دەتوانن نوێترین ئۆفەری بناسن و بەشداری تێدا بكەن و باڵانسی خۆیشیان بزانن، زین عیراقیش بەردەوام كاردەكات بۆ دەستەبەركردنی نوێترین خزمەتگوزاریی تەكنەلۆژی و پێشكەشكردنی بە بەشداربوانی.