جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە موسڵ

December 24, 2017

بەسپۆنسەری زین ی عێراق و وەك بەشێك لە بەرپرسیارییەتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیا و بەهاوکاری لەگەڵ شارەوانی موسڵ گەنجانی شاری موسڵ یەکەمین ئاهەنگی جەژنی لەدایکبوونی مەسیحیان بەڕێوەبرد لەدوای رزگارکردنی شارەکەو و گەڕانەوەی خەڵکەکەیەوە. ئەو ئاهەنگە ئایینییە قداس لە کلێسای ماڕ پپڵس لە بەری چەپی شارەکەدا بەڕێووەچوو، هەریەکە لە پاتریاركی کلدانی کاسۆلیك لە جیهان لویس ساکۆ و نوێنەری ڤاتیکان و سێ مەتڕانی سەرجەم تایەفەکانی مەسیحییەت لە عێراق و چەندین چاڵاکوانانی شارەکە و ژمارەیەك دامەزراوەی راگەیاندن ئامادەبوون.