زين زێنە عێراق وۆرکشۆپێک لە چەندین زانکۆی عێراق دەکاتەوە بۆ پاڵپشتی کردنی لاوانی عێراق لە سۆنگەی بڕوابوونی لە رۆڵیان بۆ بونیادنانەوەی
لە میانەی ستراتیژیەتی خۆی كە بونیاد نراوە لەسەر پاڵپشتی کردنی لاوان و جەخت کردنەوە لەسە پێگەیاندنیان، كۆمپانیای (زێن) كە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی گروپی (زێن)ی پێشەنگ لە خزمەتگوزاری گەیاندن و زانیاری گواستراوە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا,چەند وۆرك شۆپی لە زانكۆكانی موستنەسریە و تەكنیكي ناوەندی و نەهرێن و تەكنۆلژیای بەغدا و مەنسور و چەند زانكۆیەكی دیكەی عێراق كردەوە بە مەبەستی رەخساندنی ژینگە لەبەردەم لاوانی عێراق بۆ بونیادنانی دواڕۆژێكی باشتر، ئەم وۆركشۆپانە چەندین تەوەری وشیار كردنەوەی لە خۆ دەگرت دەربارەی تاوانی ئەلیكترۆنی و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پرۆژەكان و سەركردایەتی كردن و گونجان لەگەڵ ژینگەی كار و بەڕێوەبردنی داتاكان، ئەم هەنگاوەش لە میانەی بڕوا بوونی زێنی عێراق دەدەت بەوەی كە لاوان دڵی زیندووی كۆمەڵگای عێراقن، هەروەها جەخت كردنەوەیە لەسەر پێشكەشكردنی پاڵپشتی و هاندانی تواناكانی لاوان بە پشت بەستن بە چەندین ئامرازەكان بۆ یارمەتیدان و هاندانیان.
عەلی زاهد سەرۆكی جێبەجێكاری زێنی عێراق روونیكردەوە كە زێنی عێراق بە پەرۆشە بۆ ئەوەی نزیك بێت لە لاوانی عێراق و ژیانی رۆژانەیان و لەگەڵ پەرەسەندن و ئەو شۆڕشەی كە بواری تەكنۆلۆژیا بەخۆی بینیوە، بە پێویستمان زانی كە لاوەكانمان نزیك بن لەو پەرەسەندن و پێشكەوتنانە و ئەو بازدانە كە كاریگەرییەكی ئەرێنیی دەبێت و پێویستە بە هەندی وەربگرین.
لەلایەكی دیكەوە زاهد وتی: ئەم جۆرە خولانە كە پەیوەستن بە بوارەكانی بەڕێوەبردن و تەكنۆلۆژیا، كارێكە پێویستە بە هەند وەربگیرێن، چونكە سەركەوتن بەستراوەتەوە بە بەڕێوەبردنێكی هاوچەرخ كە گونجاو بێت لەگەڵ شۆڕشی ئێستای تەكنۆلۆژیا، لێرەوە زێن بەپەرۆش بوو بۆ ئامادەكردن كۆمەڵێك وانە و وۆركشۆپی هوشیار كردنەوە كە دەبنە هۆی فەراهەم كردنی كەشێك بۆ نەوەكانی داهاتوو لە لاوە پێگەیشتووەكانمان، ئەو نەوەیەی كە ئێمە زۆر پشتی پێ دەبەستین بۆ سەركردایەتی كردنی وڵاتەكەمان لەسایەی شۆڕش و پەرەسەندنی تەكنۆلۆژیا و ئەم وۆركشۆپانە زنجیرەی یەكەمی زنجیرەیەك وۆركشۆپی دیكەن كە لە داهاتوودا ساز دەكرێن.
لەلایەن خۆیەوە عومەر محەمەد ناسر بەڕێوەبەری بەشی بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خۆشحاڵی خۆی بەم هەنگاوە دەربڕی كە گوزارشت دەكات لەو رۆڵە پێشەنگەی كە زێنی عێراق دەیبینێت وەك نوێنەری كەرتی تایبەت و یارمەتیدانی لاوانی عێراق، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە ئەم وۆركشۆپ بە بەردی بناغەی بونیادنانی نەوەیەكی وشیار و رۆشنبیر لەبواری ئەلیكترۆنییەوە لە رێگای سوود وەرگرتن لە تواناكانیان، چونكە ئەوان ئێستا لە سەرەتای ژیان دان، ئەمەش بەشێوەیەكی نەرێنی كار دەكاتە ژیانی پیشەییان، چونكە پتەوە و پشت بە جۆریی دەبەستێت، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بەردەوام بوونی هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تایبەت، چونكە هاوبەشێكی سەرەكییە لە بونیادنانی هەر كۆمەڵگایەی پێشكەوتوو,
زێنی عێراق پێشتر و ئێستاش بەردەوام لە پاڵپشتی كردنی لاوانی عێراق و لادانی هەموو ئەو ئاستەنگانەی كە رووبەڕوویان دەبنەوە لەژیانی پیشەیی و رۆژانەی خۆیان، پێشتریش زێنی عێراق خولێكی دیكەی كردبۆوە بە ناوی (خۆژیاندن) بۆ دە قوتابی یەكەمی هەریەكە لە زانكۆكانی بەغدا و نەهرێن و موستەنسرییە كە بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام دەبێت، هەروەها بەرنامەی #هسە كە وەك سەكۆیەكی تایبەتمەندە بۆ لە باوەش گرتنی لاوە بەهرەمەندە عێراقییەكان و هاندانیا بۆ هێنانەدیی پەرەسەندن و بەردەوام لەگەڵ جیهان، ئەم بەرنامەیە پشت بە شێوازە داهێنراوەكان دەبەسترێت بۆ كاراكردنی پەیوەندی لەگەڵ لاوانی عێراق و بە سەرەتایەك دادەنرێت بۆ ئاراستە و زمانێكی نوێ كە بگونجێت لەگەڵ ئاوات و خەونەكانی لاوان.