مەشقی هاوینە لە پێشەنگی کارەکان

July 04, 2019

بەشی پەیوەندییە گشتییەکان/ سەرچاوە مرۆییەکان گۆڕانکاریی لە چەمکی مەشقی هاوینەدا کرد، و بۆ یەکەمجار لە زین عێراقدا مەشقی هاوینەی لە پێشەنگی کارەکاندا ئەنجامدا، ئامانجەکەش بریتی بوو لە مەشقپێکردنی ٦٠ خوێندکار بۆ ماوەی دوو مانگ (مانگانە ٣٠ خوێندکار) هەروەها روونکردنەوەی بواری بنەماکانی پیشەنگی کارەکان و بڕاندە بازرگانییەکان و بازاڕکردن و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان و تەکنەلۆژیای دارایی و  ئامرازەکانی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاریی دیجیتاڵییەکان و بابەتی دیکە، ئەم مەشق و راهێنانە دەرفەتێك بوو بۆ خانەوادەی زین ی عێراق بۆ پەیوەندی لەگەڵ جەماوەری دەرەکەی (بە تایبەت خوێندکاران) بەو پێیەی راهێنەر و رێبەر و ناوبژیوان بوون لە هەڵسەنگاندنی کارەکاندا، لەگەڵ رەخساندنی دەرفەت بۆ هاوبەشێتی لەگەڵ ئەو پڕۆژانەی کە پەیوەندییان بە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان و زیاترکردنی هۆشیاریی هەیە دەربارەی گرنگیی پێشەنگی کارەکان لەنێوان خوێندکاراندا.