سۆشیال بیکەر: پەیجى زێن العراق لە چارەگى سێیەمى ساڵدا 100% کارابووە

December 09, 2014

دەزگاى جیهانیی "سۆشیال بیکەر" کە تایبەتە بە چاەدێرى و پۆلێنکردنى پەیجەکان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک رایگەیاند پەیجى زێن العراق لەسەر فەیسبوک لە چارەگى سێیەمى ساڵى 2014 بە رێژەى 100% لە پەیوەندیکردن لەگەڵ بەشداربووان و ئەندامانیدا کارابووە. ئەم دەزگایە پشت بە پێوەرەکانى چالاکیی و رێژەى ئەندامان دەبەستێت و پەیجەکانیش بە گوێرەى ژمارەى لایکەکانى لەسەر فەیسبوک یان ژمارەى لایکەکان بەبەراورد بە ولاتەکە و ئاستى پەیوەندیکردن لەگەڵ بەشدارانى پەیج پۆلێن دەکات.

زین العراق یەکێکە لەو براندانەیە کە تا راددەیەکى زۆر تۆڕى کۆمەلایەتى فەیسبوک و تویتەر و بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ بەشداربووانى بەکاردەهێنێت. لەمڕێگەیەشەوە لەگەڵ 2,7 ملیۆن کەس لەپەیوەندیدایە بەجۆرێک کە لە پەیجە عەرەبییەکەى 2,2 ملیۆن لایکى هەیە و لە تویتەریش 99,7 هەزار فۆڵۆوەرى هەیە و لە پەیجە کوردییەکەشی لە فەیسبوک 300 هەزار لایکى هەیە و لە پەیجى خزمەتگوزاری "سمعنى" خاوەنى 79 هەزار لایکە و لە ئینستگرام و لینکد ئینیش 3600 فۆلۆورى هەیە. ئەمانەش لەو کاتەوەیە کە کۆمپانیا لە ساڵى 2011 پەیجەکانى دامەزراندووە.

لەمبارەیەوە بەڕێز حەیدەر تاڵب عگاب بەڕێوەبەرى فەرمانگەى گەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانى زێن العراق رایگەیاند "ئەم پۆلێنکردنە رەنگدانەوەى پێگەى پێشەنگبوونى زێن العراقە کە یەکەم کۆمپانیا بوو لە عێراقدا تۆڕە کۆمەلایەتییەکانى لە چەمکى پەیوەندیکردن بە بەشداربووانییەوە تەرخانکرد و هەروەها رووبەرێکى گریمانەیی بۆ مارکیتینگ و وەڵامدانەوەى کڕیاران کردەوە. لەم رێگەیەوە ئامادەیی و پێگەى مارکە بازرگانییەکەى پتەوترکرد و کاریکرد لەسەر بڵاوکردنەوەى وشیارى لەبارەى دەستپێشخەرییەکانى کۆمپانیا و پرۆگرامەکانى کە بەرپرسیارێتى کۆمەڵایەتى و پەرەپێدانى بەردەوام لەخۆدەگرن". گوتیشی "هەبوونى زێن لەسەر ئەم تۆڕانە تا ئەندازەیەکى زۆر خزمەت بە دروشمى کۆمپانیا دەکات کە (جیهانێکى جوان)ــه ، ئەو دروشمەى کە گوزارشتە لە پابەندبوون بە هێنانە کایەى ئەزموونیکى دەگمەن و پێشکەوتوو بۆ هەموو بەشداربووانمان، زێن العراق ستراتیژیایەکى هەیە بریتییە لەوەى کە بەشداربووانى بکات بە چەقی هەر پێشکەوتن و هەنگاوێک کە لە بوارى پێشخستنى خزمەتگوزاری و رێکارەکانى پەیوەندیکردن هەڵیبگرێت. زێن العراق سوود لە تێگەیشتنى بەکاربەرانى وەردەگرێت ئەویش بە پەیوەندیکردن لەگەڵ بەکاربەر لە هەموو رێگە جیاوازەکانەوە وەکو راژەى بەشداربووان و ئەو بنکانەى کە کۆمپانیا بۆ یارمەتیدانى بەشداربووان و وەرگرتنى داواکاری و خواستەکانیان تەرخانى کردوون، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش لەو کەناڵە گرنگانەن کە کۆمپانیا بۆ پەیوەندیکردنى بە بەشداربووانییەوە سوودى لێدەبینێت".

پێشتر پەیجى زێن العراق لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بەرزترین ئاستى تێکەڵاوی بە ئەندامانى و بەرزترین ئاستى وەڵامدانەوەى تۆمارکرد ئەمەش بە گوێرەى ئەو ئامارانەى کە کۆمپانیاى "سۆشیال بیکەر" لە ساڵى 2014 رایگەیاندبوو، وەرگرتنى نمرەى تەواو بە یەکەمین دەستکەوت لە مێژووى دەزگاکە دادەنرێت. سۆشیال بیکەر رایگەیاندووە دەستکەوتەکەى زێن العراق نموونەیەک دەبێ تاکو ئەو کۆمپانیا و دەزگایانە پشتى پێبەبەستن کەلە رێگەى تۆڕە کۆمەلایەتییەکانەوە پەیوەندى بە کڕیار و بەشداربووانیانەوە دەکەن.