رۆژی "سكراچ" (بەغداد-گروپی تەكامولی فێركاری)

May 11, 2019

رۆژی "سكراچ" تۆڕێكی جیهانییە بۆ كۆبونەوە و ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی پلاتفۆرمی بێبەرامبەری سكراچ، كە منداڵان و گەورەكان كۆدەبنەوە بۆ بەشداریكردن لە پرۆژەكان و فێربوون لە یەكترییەوە و پێشوازیكردن لە بەشداربوانی نوێ. چالاكییەكانی ساڵی رابردوو زیاتر لە 1200 كەس لە سەرتاسەری جیهانەوە بەشدارییان تێدا كرد. رۆژی "سكراچ" لەمساڵدا كەوتە رۆژی 11ی ئایاری 2019ەوە. عیراقیش خرایە نێو نەخشەی ئەو وڵاتانەی بەشدارن لەو رۆژەدا و لەنێو ماڵپەڕی "سكراچ" و پەیجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەیە. رێكخەرەكەشی رووی میدیایی پرۆگرامی WEیە كە گروپی زین رایگەیاندوە.