"زین" گه‌شه به چالاكییه‌كانی له پڕۆژه‌ی كاره‌كان له بازاڕه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات .
گروپی زین دوومین كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی بۆ كاره‌كان "Zain B2B" له شانشینی به‌حره‌ین به‌ست، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر میكانیزمی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی كاره‌كان له بازاڕه‌كانی ناوچه‌كه و ئاماژه به پێویستی هێنانه‌ئارای ئه‌و به‌رهه‌م و چاره‌سه‌رییانه كرایه‌وه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی كه‌رتی پڕۆژه‌ی كاره‌كان.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گروپی زین رایگه‌یاند: چالاكییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند و ژماره‌یه‌كی به‌رفراوان له به‌رپرسانی جێبه‌جێكار له ته‌واوی كۆمپانیاكانی گروپی زین به‌شدارییان تێداكرد، به‌شداری فراوانی به‌رپرسان له پێناو هه‌ڵسه‌نگاندنی ستراتیژیای كار B2B به شێوه‌یه‌كی گشتی له ته‌واوی بواره‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و هه‌له گرنگه‌ی كه توێژەرانی بازاڕ ده‌یخه‌نه‌روو، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی جوگرافیا ستراتیژییه‌كان و ڕێوشوێنه پێویسته‌كان بۆ پێشخستنی پێگه‌ی گروپی زین پێشه‌نگ له بواری پڕۆ‌ژەكانی كار.
زین روونیكرده‌وه به‌شداربووانی پڕۆژه‌كانی كار پێویستییان به جۆڕێكی تایبه‌ت له چاره‌سه‌ری هه‌یه به مه‌به‌ستی ئاسانكاری و به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردن و كارامه‌یی له گه‌شه‌سه‌ندن و پێشخستن هاوكات له‌گه‌ڵ توانای گه‌یشتنی پڕۆژه‌كان له هه‌ر كوێیه‌كی جیهاندابێت.
هه‌روه‌ها گروپی زین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، خاوه‌نی زنجیره‌یه‌ك چاره‌سه‌ری B2B كه ده‌توانێت ببێته پاڵپشت بۆ دامه‌زراوه و كۆمپانیا و پڕۆژه‌كانی كار چ بچوك یان گه‌وره بێت، ئه‌مه‌ش له رێگای به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه تایبه‌تمه‌نده‌كانی به ئامانجی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كان به شێوازی جۆراوجۆر.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، چاره‌سه‌رییه‌كانی B2B هه‌لێكی گه‌وره بۆ گه‌شه‌دان به كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا ده‌به‌خشێت، كه ئه‌م ناوچه‌یه له ئێستادا له پاشدایه له بازاڕه‌كانی جیهان كه پشكی كاره‌كانی B2B ده‌گاته 20 له سه‌دی كۆی گشتی داهاته‌كان.
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپی زین سكۆت گه‌ینگینهایمه‌ر له میانه‌ی به‌شداریكردنی له چالاكییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند " كاتێك باسه‌كه دێته سه‌ر داهێنان، گروپی زین له پێشه‌نگی ئه‌و دامه‌زراوانه‌دایه له‌و بازاڕانه‌ی كه كاری تێدا ده‌كات، ئه‌مه‌ش له رێگای پێشكه‌شكردنی باشترین ئه‌زموون به به‌شداربووان به گوێره‌ی پێوەره جیهانیه‌كان و هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی ئۆفه‌ر و خزمه‌تگوزارییه به به‌هاكانی".
گه‌ینگنهایمه‌ر ووتی" ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه چاره‌سه‌رییه‌كانی مۆبایل و ئامێری په‌یوه‌ندیكردنی جێگیر و ئینته‌رنێت ده‌گرێته‌وه، كار ده‌كه‌ین بۆ پێشخستن و گه‌شه‌دان به پشكی بازاڕ له توێژی پڕۆژه‌كانی كار له ئاستی ناوچه‌كه، و ئه‌م توێژه به‌شداربووانی كه‌رته حكومی و دامه‌زراوه و پڕۆژه بچوك و مامناوه‌نده‌كان ده‌گرێته‌وه".
هه‌روه‌ها گه‌یگنهایمه‌ر روونیكرده‌وه: " گروپی زین به‌رده‌وامی به پێشكه‌وتنه‌كانی ده‌دات له پێناو بوون به كۆمپانیایه‌كی دیجیتاڵی گشتگیر و كه‌رتی پڕۆژه‌ی كاره‌كان به‌شێكی گرنگه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستخستنی ئه‌م روانینه ستراتیژییه له چالاكییه‌كانی". و هه‌روه‌ها له پێناو پێشخستنی ئۆفه‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی تایبه‌ت به پڕۆژه‌ی كاره‌كان، گروپی زین له ماوه‌ی رابردوودا پڕۆژه‌ی چوونه نێو وه‌به‌رهێنان له ستراتیژیای گروپی neXgen تایبه‌تمه‌ند له بواری ڕاوێژكاری شاری هۆشمه‌ند و پێشخستنی چاره‌سه‌رییه‌كانی گواستنه‌وه پێشكه‌شكرد، هه‌روه‌ها هه‌مان پڕۆژه‌ی پێشكه‌شی كۆمپانیای راوێژكاری FOO كرد. هاوكات گروپی زین چه‌ندین رێككه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه پێشه‌نگه‌كان له بواری پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ریی ته‌كنۆلۆژی به‌ست.
جێی باسه چه‌مكی B2B به واتای پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی كاره بازرگانییه‌كان دێت، وه‌ك ئاڵوگۆڕ له نێوان دابینكه‌ر و بازرگانی به كۆمه‌ڵ، یان ئاڵوگۆڕ له نێوان بازرگانی به كۆمه‌ڵ و بازرگانی تاك، یان ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان كۆمپانیایه‌ك و كۆمپانیایه‌كی دیكه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت به بازاڕی كار و بازرگانی به شێوه‌یه‌كی دامه‌زراوه و پاشان كۆمپانیا په‌یوه‌ستداره‌كان له بنیاتنانی ژێرخان به‌كاریان هێنا.
كاریگه‌ری ئینته‌رنێت له كاره بازرگانییه‌كان له نێوان دامه‌زراوه‌كان له ته‌واوی جیهان ڕووی له زیادبوون كرد، 80% مامه‌ڵه‌كان له رێگای ئینته‌رنێته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت مامه‌ڵه‌ی كاره بازرگانییه‌كان له نێوان دامه‌زراوه‌كان، چه‌ندین وڵات بازرگانی ئه‌لیكترۆنی له نێوان كۆمپانیاكان و كڕیاره‌كان په‌یڕه‌وده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌م ماوەیەی دواییدا، بازرگانی ئه‌لیكترۆنی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات له بازرگانی نێوان دامه‌زراوه‌كان و به‌كاربه‌ر B2C بۆ به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی بازرگانی ئه‌لیكترۆنی تا چالاكییه بازرگانییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان B2B به شێوه‌یه‌كی باشتر به‌ڕێوه‌بچێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌ندی Zain B2B یه‌كێكه له ده‌ستپێشخه‌رییه سه‌ره‌كییه‌كان كه گروپی زین پشتی پێده‌به‌ستێت له جێبه‌جێكردنی ستراتیژیاكه‌ی و تا له رێگایه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ دابینكه‌رێكی ژماره‌یی گشتگیری په‌یوه‌ندییه‌كان، له خولی دووه‌می ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕابه‌رانی جێبه‌جێكار له ئاستی گروپ و هاوبه‌شەكانی به‌شدارییان كرد، له میانه‌ی دوو رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی كاره‌كان چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری نوێ هاتنه ئاراوه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕی بیر و بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی باشترین رێگاچاره به ئامانجی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی به‌شداربووانی كه‌رتی پڕۆژەی کارەکان.