خزمەتگوزارییەکان

خزمەتگوزاریی ژمارەکەت بە ئارەزووی خۆت

لەگەڵ خزمەتگوزاریی ژمارەکەت بە ئارەزووی خۆت دا ئەو ژمارەیە هەڵبژێرە کە دەتەوێ

خزمەتگوزاریی ژمارەکەت بە ئارەزووی خۆت خزمەتگوزارییەکى نوێیە ئازادی هەڵبژاردنی ژمارەی هێڵە پریپەیدەکەت بۆ دەڕەخسێنێت.

تایبەتمەندییەکانى هێڵەکە:

  • خزمەتگوزاریی ژمارەکەت بە ئارەزووی خۆت ژمارەى خوازراو خۆت لەلیستێکدا بۆ دابیندەکات کە نزیکەى 20 ژمارەى جیاواز لەخۆدەگرێت.
  • ئەم خزمەتگوزارییە بێبەرامبەرە و بۆ ماوەیەکى کاتییە.

چۆن ژمارەکەت لە رێگەى خزمەتگوزاری ژمارەکەت بە ئارەزووی خۆت دا هەڵدەبژێریت؟

دەتوانی ژمارەى دڵخوازى خۆت بە پێی ئەم رێنماییانە هەڵبژێریت:

  1. کە لە بنکەیەکى فرۆشتندا سیمکارتێك دەکڕیت و هێڵەکەت کارا دەکەیت، پەیوەندی بکە بە *355# و زمانێک هەڵبژێرە.
  2. سێ بژاردەت بۆ دەکرێتەوە بۆ ئەوەى بتوانی جۆرى هێڵەکە هەڵبژێریت:
    • ژمارە ئاساییەکان.
    • ژمارە تایبەتەکان (زێڕین، زێڕینی پله‌س، پلاتینی، پلاتینی پله‌س، ئەڵماسی، ئەڵماسی پله‌س).
    • ئەو ژمارانەى کە خۆت دەتەوێن: دەتوانیت ریزبەندی ژمارەکەت بە دڵى خۆت هەڵبژێریت (ئەم تایبەتمەندییە هاوکاریت دەکات بۆ ئەوەى ژمارەى تایبەتى خۆت هەبێت، بۆ نموونە ژمارەیەك کە بۆنەیەکى تایبەتیت بیربخاتەوە وەک رۆژی لەدایکبوون یان هەڵبژاردنى ژمارەیەك وەك ژمارەى پێشووت).
  3. یەکێک لەم سێ بژارەیەى سەرەوە هەڵبژێرە و بە پێى ئارەزووى خۆت، بەم شێوەیە:
    • کاتێك لیستى ژمارە ئاساییەکان هەڵدەبژێریت: نامەیەکت بۆ دێت ئەو ژمارانە لەخۆدەگرێت کە دەتوانیت هەڵیانبژێریت و دەگاتە 20 ژمارە.
    • کاتێك لیستى ژمارە تایبەتەکان هەڵدەبژێریت: جۆرى ژمارە تایبەتەکە هەڵبژێرە کە ئارەزووى دەکەیت (ژمارەی زێڕین یان پلاتینى یان ئەڵماسی) ئەو کاتە نامەیەکت بۆ دێت ئەو ژمارانە لەخۆدەگرێت کە دەتوانی هەڵیانبژێریت و دەگاتە 20 ژمارە.
    • کاتێك حەزت کرد کە ژمارەیەك بە ریزبەندییەکى دیاریکراو هەڵبژێریت: ژمارەکە دیاری بکە و ئەو ژمارەیەت بۆ دەگیرێت ئەگەر پێشتر بەکارنەهێنرابێ یان نەگیرابێ بۆ کەسێکى دیکە (ئەگەر ئەو ژمارەیەى دیاری دەکەیت گیرابێ بۆ کەسێکى تر نامەیەکت بۆ دێت کۆمەڵێک ژمارەى تری هاوشێوەى داخوازییەکەى خۆتی تێدایە دەتوانیت لەوانە هەڵبژێریت).
  4. کۆدی ئەو ژمارەیە لەبەربکە کە دەتەوێ وەریبگریت 78xx……. 3 ، لێرەدا کۆدى ژمارەکەت 3 دەبێ.
  5. پەیوەندی بکە بە #356* و کۆدى ژمارەکەت داخل بکە (ئەگەر ژمارەکە لە ژمارە تایبەتەکان بوو، ئەوا کرێی زیاترى ژمارە تایبەتەکانى لەسەر هەژمار دەکرێ).
  6. دواتر جۆرى هێڵەکە دیاری بکە و بەڵگەنامە پێویستەکان بدە بە بنکەى فرۆشتن بۆ ئەوەى هێڵەکەت بۆ تۆمار و کارا بکات.

 

زانیاری گرنگ:

  • خزمه‌تگوزاریى ژماره‌كه‌ت به‌ ئاره‌زووى خۆت هه‌لی ئه‌وه‌ت بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت ژماره‌ى نایاب هه‌ڵبژێریت و به‌نرخێكی داشكاو وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌ خشته‌ى خواره‌وه‌ ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌:
    زێڕین  40,000 دينار نموونە :78XXAABBCC
    زێڕینی پله‌س 80,000 دينار نموونە :78XXABCABC
    پلاتینی 160,000 دينار نموونە :78XXXXAAAA
    پلاتینی پله‌س 280,000 دينار نموونە :78XXAABBBB
    ماسی 800,000 دينار نموونە :78XXAAAAAX
    ماسی پله‌س 1,600,000 دينار نموونە :78XXXAAAAA
    1. پێویستە 50% نرخى هێڵەکە لە ماوەى دوو رۆژدا بدەیت بۆ ئەوەى کاراکردنى ژمارە تایبەتەکە گەرەنتى بکەیت.
    2. دەکرێ بەشەکەى تر نرخى هێڵەکە لە ماوەى 15 رۆژ و لە رێگەى کارتى باڵانسەوە بدەیت وەک ئەوەى لە خوارەوە روونکراوەتەوە (ئەگەر لە نرخى هێڵەکە زیاتر بدەیت ئەوا ئەو پارەیەى دەمێنێتەوە دەچێتە سەر باڵانسەکەت):
  • پێویستە بەشداربوو پرۆسەى هەڵبژاردنى ژمارەکە و جۆرەکەى لە ماوەى دوو رۆژ دواى کڕینى هێڵەکە تەواو بکات، ئەگەر ژمارەى تایبەت هەڵبژێرێت و کرێى سەرەتایی بدات چیتر بەشداربوو ناتوانێ ژمارەکەى بگۆڕێ یان پارەکەى وەربگرێتەوە.
  • پێویستە بەشداربوو بەڵگەنامەى کەسیی تایبەت و پێویست لەماوەى دوو رۆژ بدات بە بنکەى فرۆشتن کە لە رێگەیەوە هێڵەکەى کڕیوە، بە پێچەوانەوە مافی خاوەندارێتى هێڵەکەى نامێنێ.
  • دواى ئەوەى بەشداربوو بەڵگەنامەکان دەدات و هێڵەکەى کارا دەبێ، دەتوانێ ژمارەکەى بەکاربێنێت و سوود لە ئۆفەرەکانى زین وەرگرێت.