گۆڕانکارییەکى جۆریی لەگەڵ دەستبەکاربوونى نەوەنى سێییەم لە سەرەتاى ساڵى 2015

January 25, 2015

بەغدا 30 کانوونى دووەمى 2014

لە راگەیەندراوەکانى پێشوویدا کۆمپانیاى زین العراق کە کۆمپانیایەکى پێشەنگە لە بوارى پەیوەندیی گەڕۆک لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست وباکوورى ئافریقا روونیکردەوە کە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەى لە سەرەتاى 2015 نەوەى سێیەم وەگەڕبخات، بەمەش دەست بەکاروانێکى نوێى خزمەتگوزاریی نایاب دەکات لە رێگەى نوێترین تەکنەلۆژیاوە کە کۆمپانیا دەیخاتە کار لە پێناو فەراهەمکردنى خزمەتگوزاریی خێراتر لە خێرایی بۆ هەموو بەشداربووانى لەسەرانسەرى عێراقدا.
شاراوە نییە کە خزمەتگواریی نەوەى سێیەم بە گۆڕانکارییەکى جۆریی جیهانی خزمەتگوزارییەکان دادەنرێت بە تایبەتیش لە فاکتەرى خێرایی بەرز لە بوارى ئینتەرنێت و پەیوەندیدا، ئەمەش هاوکاری بەشداربوو دەکات بۆ ئەوەى لە پەیوەندی بەردەوام بێت بە بێ پچڕان و بە کوالیتییەکى بەرز و ژماریەکى زۆرى ئاسانکارى کە لە ئاستى پێداویستییە خێراکانى سەردەم بێت و جیهانەکەمان بچوکتر و جوانتر بکاتەوە.
واژۆکردن لەسەر پاشکۆى رێککەوتنى 3G لەگەڵ دەستەى راگەیاندن و پەیوەندییەکان بە گۆڕانەکارییەکى گەورەى بوارى خزمەتگوزارییەکان دەدانرێت چونکە سوودبەخشە بۆ بەشداربووان وەکو و تاک و وەکو کۆمپانیا لە بەر ئەوەى پاشەکەوتى ئابوورى زۆرى هەیە کە دواتریش سوودى بۆ ئابوورى وڵات دەبێت. خزمەتگوزاری نەوەى سێیەم کە زێن لەسەرەتاى ساڵى 2015 دەیخاتەکار، هاوکاریی بەشداربوو دەکات بۆ ئەوەى بە شێوەیەکى خێراتر خزمەتگوزارییەکانى پیبگات ئەویش لە رێگەى تەکنۆلۆژیاى پێشکەوتووەوە بۆ ئەوەى هەموو بەشداربووان بتوانن بێ هیچ کێشەیەک ئاپڵیکەیشنە جیاوازەکان بەکاربێنن.
بێگومان زێن العراق کە بەردەوام کاریکردووە بۆ دابینکردنى باشترین رووماڵ گە بگاتە هەموو گەلى عێراق لە سەرجەم پارێزگاکان، توانیویەتى بە ئەزموونى خۆی پەیوەندی و داتا بۆ هەموو ئاستەکان و بە گوێرەى پێداویستى و خواست و ئارەزووى تاک و کۆمپانیا و دەزگا حکومی و ناحکومییەکان گەرەنتى بکات.
زێن العراق کە خزمەتگوزاری 3G لەسەرتاى ساڵى داهاتوو دەخاتە کار، هێز و تواناى خۆی لە تێگەیشتن لە بەکاربەرانى وەردەگرێت، ئەویش بە بەستنى پەیوەندی کارا لەگەڵیاندا.
دەبێ ئاماژە بەوە بەکەین ئەم خزمەتگوزارییە یارمەتیدەر دەبێ بۆ پەرەپێدانى ژیانى کۆمەڵگەى عێراقی، چونکە زۆر بوار و هەلى کار دەرەخسێنێت کە دواتر دەبێتە هۆی زیادبوونى بەرهەمى خۆماڵى و پاشەکەوتکردنى کات بەوپێیەى خێراییەکى زۆر دەخاتە نێو هەموو رێگاکانى پەیوەندی و ئاڵوگۆڕکردنى زانیارییەوە، بۆ نموونە ئەگەر هەر شتێک پێشتر چەند خولەکێکى بویستایە، ئێستا یەک خولەکى بەسە یان ئەو ڤیدیۆیەى کە پێشتر پێویستى بە سێ خولەک بووایە ئێستا بەکەمتر لە خولەکێک داونلۆد دەبێت.
زێن العراق لە خەمى پاڵپشتیکردنى ئابوورى نیشتمانیدایە بۆ ئەوەى ببێتە شادەمارێک کە هەلى کار و وەبەرهێنان دابین بکات، خزمەتگوزاریی 3G بۆ پاڵپشتیکردن لەم ئاراستەیە هاتووە.