پیشانگای پێنج پەنجە بۆپیشەسازی عێراقی .
بەبۆنەی رۆژی جیهانی کریکاران و وەك پاڵپشتییەک بۆ بەرهەمهێنەرانی عێراقی و بوژانەوەی پیشەسازی دەستی لۆکاڵی، زین ی عێراق بەهاوکاری لەگەل کۆمپانیای صناع الازدهار یەکەم پیشانگای عیراقی بۆ بەرهەمە لۆکاڵییە دروستکراوەکان بەدەستی ژنان کردەوە، لەسەر داوای باڵیۆزخانەکان بۆ بەدیهێنانی شێواز و رێگەی بازرگانی نێوان عێراق و ئەو لایەنانەی کە داوەتکرابوون