زین ی عێراق پاکێجی "پێشەنگەکانی نێت" بە قەبارەی زیاتری داتا نوێدەکاتەوە و پاکێجی نوێ پێشکەش دەکات لەپێناو بەدیهێنانی باشترین ئەزموون بۆ بەشداربووان
لەچوارچێوەی هاوتەریبوونی خۆی لەگەڵ کاروانی پێشەنگیی کەرتی گەیاندن و پەیوەندیکردن و وەك ئامادەکارییەك بۆ دەستێکی چاوەڕوانکراوی خزمەتگوزارییەکانی نەوەی چوارەم لە عێراق، زین ی عێراق پاکێجی "پێشەنگەکانی نێت"ی نوێکردۆتەوە، بە زیادکردنی قەبارەی داتای بەخشراو بە بەشداربووان و راگەیاندنی پاکێجی نوێی رۆژانە و هەفتانە و مانگانە بە نرخی گونجاو و بە ئامانجی کاراکردنی لەپەیوەندیدابوونی نێوان توێژەکانی کۆمەڵگا و توانادارکردنی لاوانی عێراقی بۆ ئەوەی لەگەڵ جیهاندا لەپەیوەندیدا بن و بەگوێرەی خواستی خۆیان و هەر چۆنێك بیانەوێت بە درێژایی کات بیرۆکە و خەونەکانیان بەشداری پێبکەن.
پاکێجە نایابەکانی ئینتەرنێت بەوە جیادەکرێنەوە خێران و کواڵێتییان بەرزە. هەروەها دەرفەتی بەدیهێنانی باشترین ئەزموون بۆ بەشداربووان دەڕەخسێنێت، لە رێگەی بەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە، بۆ سوودوەرگرتن لە خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵیکەیشنەکان وەك داونڵۆدکردن و یاری و مۆسیقا و ڤیدیۆ و هی دیکە. بەشداربووانی زین ی عێراق دەتوانن بە ئاسانی لە رێگەی ناردنی کۆدی بەشداریکردنی پاکێجی دڵخوازی خۆیانەوە بە کورتەنامەیەك بۆ ژمارە 21777، هەروەها دەکرێ بەهەمان رێگا ئەم خزمەتگوزارییە هەڵوەشێنرێتەوە یان نوێبکرێتەوە، هاوکات دەکرێ وردەکاریی ئۆفەرەکانی ئینتەرنێت بزانرێت وتێیاندا بەشداری بکرێت لە رێگەی ناردنی ژمارە 100 بە نامەیەك بۆ 21777 یان لە رێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارەی خۆڕایی #321*
کۆمپانیای زین ی عێراق رایگەیاند کە کاردەکات بۆ دامەزراندنی قۆناغ و سەردەمێکی نوێ لە رێگەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تایبەت و داهێنەرانە بۆ بەشداربووان هاوتەریب لەگەڵ دەستپێکی نەوەی چوارەم لە عێراقدا، هەروەها هاوکاردەبێت لە چەسپاندن و زیاترکردنی شارەزایی کارمەندەکانی، بۆ ئەوەی لەسەرتاسەری عێراقدا باشترین ئەزموون پێشکەش بە بەشداربووان بکات.
شایانی باسە نوێکردنەوەی پاکێجی "پێشەنگەکانی نێت" بە قەبارەی چەندبەرابەری داتاکان و خێرایی زیاتر و بە نرخی گونجاو، هاوکۆکە لەگەڵ راگەیەنراوەکەی ئەمدواییەی وەزارەتی گەیاندن لە رێگەی کۆمپانیای گشتی گەیاندن و زانیارییەوە دەربارەی زیادکردنی قەبارە بەخشراوەکان و دابەزاندنی نرخیان بۆ کۆمپانیاکان، ئەمەش وایکرد زین ی عێراق تایبەتمەندی زیاتر و پاکێجی جیاجیا و هەمەڕەنگی ئینتەرنێت دەستەبەر و پێشکەش بکات، پێداویستییەکانی بەشداربووان و بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە عێراقدا دابینبکات، لەسەر ئاستی بەکارهێنانی تاکەکەسی و هەروەها بۆ کەرتە هەمەڕەنگەکانی بەرهەمهێنان".
ئەم هەنگاوە بە هەماهەنگی و بەگوێرەی ئەو ئاراستە و رێنماییەکانی لایەنی رێکخەری کەرتی پەیوەندیکردن و گەیاندن دێت لە عێراقدا کە بریتییە لە دەستەی راگەیاندن و گەیاندن و رۆڵە چاودێریی و جێبەجێکردنەکەی بۆ بەرەوپێشبردن و چاودێریکردنی کەرتی گەیاندن و پەیوەندیکردن، بە جۆرێك بێت خزمەت بە قۆناغی ئێستا بکات لەپێناو پێشکەشکردنی باشترین و خزمەتگوزاری و ئۆفەری نایاب، کە لە ئاستی خواستەکانی بەشداربوواندا بێت.