سەرۆکی جێبەجێکار
ئیمري گورکان لە 13ی ئایاری 2024 وەك بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای زین العراق دەستنیشانکرا، گورکان وەك بەرپرسێکی جێبەجێکاری شارەزا لە کەرتی پەیوەندیکردن و تەکنەلۆژیای زانیاری، بە ئەزموونی زیاتر لە 30 ساڵ لە کەرتی نێودەوڵەتیی پەیوەندیکردن و ڕاوێژکاری بەڕێوەبردن هاتووەتە زین العراق. لەمیانی کاروانی درێژخایەنی کارکردنی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی پەیوەندیکردندا، ئەزموونێکی بەرفراوان لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا، ئەمریکای باکوور و بازاڕەکانی ئەوروپادا بەدەستهێناوە.
گورکان پێشتر وەك بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارەکانی زین لە لوبنان کاری کردووە کە گەورەترین بەگەڕخەری مۆبایلە لە لوبنان، هەروەها بەرپرسی سەرەکی ستراتیژی گرووپی زین بووە، لە ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بە گرووپەوە کردووە، بەرپرسیار بووە لە ستراتیژی بازرگانی کۆمپانیا و باشترکردنی پلانەکانی لە کەرتی دیجیتاڵیدا، لەگەڵ سەرنجدان و گرنگیدان بە بوارەکانی داهێنان لە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان، پڕۆژەی کۆمپانیاکان و شارە زیرەکەکان.
ئیمري بەر لەوە، لە کۆمپانیای McKinsey and Kearney لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاریکردووە، هەروەها لە کۆمپانیاکانی دیکەی پەیوەندیکردنی وەك: Oger Telecom (Turk Telekom وCell C وCyberia) لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمپانیای Turkcell لە توركيا.
گورکان هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری کارگێڕیی کار لە کۆلیژی سالوان بۆ بەڕێوەبردن لە پهیمانگای ماساشوتیسی تهكنهلوژیی (MIT)، هەروەها ماستەری هەیە لە بەڕێوەبردنی سیستمی زانیارییەکان (MIS) لە کۆلیژی ئابووری و زانستە سیاسیەکانی زانکۆی لەندەن (LSE)، بێجگە لەوە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئەندازیاریی کۆمپیوتەری هەیە لە زانکۆی "تەکنەلۆژی ئیستەنبول"، لە بواری دارایی و پارەدارکردنی کۆمپانیاکاندا لە (MIT) چەندین توێژینەوەی هەیە و 3 تێز و کتێبی دەربارەی بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان هەن، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی بووە لە دەستپێشخەریی "ئینتەرنێت بۆ هەمووان" لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیدا، هەروەها ئەندامی گرووپی بەرپرسانی سەرەکی جێبەجێکاری ستراتیژی (CSOG) بووە لە یەکێتیی جیهانی بەیوەندیکردنی مۆبایلدا (GSMA).