سەرۆکی جێبەجێکار
بەرپرسی کارگێڕیی دارایی
بەرپرسی کارگێڕی بازرگانی
پەرپرسی کارگێڕیی تەکنەلۆژی زین العراق و بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمپانیای افق المدی (هۆرایزۆن)
بەرپرسی کارگێڕیی ئەمنی و فرۆشیاریی و پەیوەندییە حکومییەکان
بەرپرسی سەرچاوە مرۆییەکان
ئیمري گورکان لە 13ی ئایاری 2024 وەك بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای زین العراق دەستنیشانکرا، گورکان وەك بەرپرسێکی جێبەجێکاری شارەزا لە کەرتی پەیوەندیکردن و تەکنەلۆژیای زانیاری، بە ئەزموونی زیاتر لە 30 ساڵ لە کەرتی نێودەوڵەتیی پەیوەندیکردن و ڕاوێژکاری بەڕێوەبردن هاتووەتە زین العراق. لەمیانی کاروانی درێژخایەنی کارکردنی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی پەیوەندیکردندا، ئەزموونێکی بەرفراوان لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا، ئەمریکای باکوور و بازاڕەکانی ئەوروپادا بەدەستهێناوە.
گورکان پێشتر وەك بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارەکانی زین لە لوبنان کاری کردووە کە گەورەترین بەگەڕخەری مۆبایلە لە لوبنان، هەروەها بەرپرسی سەرەکی ستراتیژی گرووپی زین بووە، لە ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بە گرووپەوە کردووە، بەرپرسیار بووە لە ستراتیژی بازرگانی کۆمپانیا و باشترکردنی پلانەکانی لە کەرتی دیجیتاڵیدا، لەگەڵ سەرنجدان و گرنگیدان بە بوارەکانی داهێنان لە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان، پڕۆژەی کۆمپانیاکان و شارە زیرەکەکان.
ئیمري بەر لەوە، لە کۆمپانیای McKinsey and Kearney لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاریکردووە، هەروەها لە کۆمپانیاکانی دیکەی پەیوەندیکردنی وەك: Oger Telecom (Turk Telekom وCell C وCyberia) لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمپانیای Turkcell لە توركيا.
گورکان هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری کارگێڕیی کار لە کۆلیژی سالوان بۆ بەڕێوەبردن لە پهیمانگای ماساشوتیسی تهكنهلوژیی (MIT)، هەروەها ماستەری هەیە لە بەڕێوەبردنی سیستمی زانیارییەکان (MIS) لە کۆلیژی ئابووری و زانستە سیاسیەکانی زانکۆی لەندەن (LSE)، بێجگە لەوە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئەندازیاریی کۆمپیوتەری هەیە لە زانکۆی "تەکنەلۆژی ئیستەنبول"، لە بواری دارایی و پارەدارکردنی کۆمپانیاکاندا لە (MIT) چەندین توێژینەوەی هەیە و 3 تێز و کتێبی دەربارەی بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان هەن، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی بووە لە دەستپێشخەریی "ئینتەرنێت بۆ هەمووان" لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیدا، هەروەها ئەندامی گرووپی بەرپرسانی سەرەکی جێبەجێکاری ستراتیژی (CSOG) بووە لە یەکێتیی جیهانی بەیوەندیکردنی مۆبایلدا (GSMA).
بەڕێز سامر لە ساڵی 2015 وەك بەرپرسی دارایی لە زین العراق دامەزرا، دوای شەش ساڵ لە هاتنی بۆ ناو خانەوادەی زین العراق لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبردنی باڵای جێبەجێکارەوە ڕۆڵێکی گرنگ و یەکلاکەرەوەی گێڕاوە لە دەستنیشانکردنی ستراتیژیەتی کۆمپانیای زین العراق بەهۆی بەرپرسیارییەتەکەی لە سەرجەم کاروباری دارایی، بابەتی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی زنجیرەی دابینکردن، هەروەها کاروباری پەیوەندییەکانی وەبەرهێنەرانەوە..
سامر موسلح ئەزموونێکی زیاتر لە ٢٠ ساڵی هەیە لە بواری ژمێریاری و وردبینی دارایی و بەڕێوەبردنی کەرتی پەیوەندییکردنەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لە ساڵی 2009 لە زین العراق دەستبەکاربووە و دواتر لە ساڵی 2011 پلەکەی بەرزکرایەوە و پۆستی بەڕێوەبەری بەشی دارایی کۆمپانیای وەرگرت، پێش ئەوەی لە زین العراق دەستبەکاربێت، ئەزموونێکی دارایی و وردبینی و پێشینەیەکی بەرفراوانی لە کەرتی پەیوەندیکردندا هەبووە و بەڕێوەبەری وردبینی بووە لە کۆمپانیای ئێرنست و کۆمپانیای یۆنگی پێشەنگ لەم بوارەدا.
سامر موسلیح هەڵگری بڕوانامەی ماستەری کارگێڕیی کارە لە کۆلیژی ئابووری و زانستە سیاسیەکانی زانکۆی لەندەن و زانکۆی نیویۆرك و زانکۆی HEC لە فەرەنسا، هەروەها خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ژمێریاری و دارایی لە زانکۆی بیرزێیت. ژمێریارێکی پشتپێبەستراو و هاوڕێی کۆمەڵەی ژمێریارانی بڕوانامەدارە لە بەریتانیا/ئینگلتەرا.
محمد سەمیر ئیبراهیم لە مانگی شوباتی ساڵی 2017 وەك سەرۆکی کارگێڕیی بازرگانی دەستنیشانکرا، بەرپرسیارێتی و ئەرکەکانی بریتین لە بەڕێوەبردنی بەشی مارکێتینگ و فرۆشیاریی بەشداربووان و سەنتەرەکانی خزمەتگوزاریی بەشداربووان. لە ساڵی 2003 لە کۆمپانیای عێراقنا (یەکێك لە کۆمپانیاکانی ئۆراسکۆم تیلیکۆم) دەستبەکار بووە و ساڵی 2011 پۆستی بەڕێوەبەری بەشی مارکێتینگی وەرگرتووە و دواتر پلەکەی بەرزکراوەتەوە بۆ پۆستی ئێستای.
بەڕێز محەمەد سەمیر لە بەڕێوەبردنی بازرگانیدا ئەزموونێکی بەرفراوانی هەیە لە دەستپێکردن و جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە ستراتیژیی سەرکەوتووی زین العراق دا بەشدار بووە، هەروەها لە چەندین دەستپێشخەری بازرگانی داهێنەرانە لە سەرانسەری عێراق کە رۆڵیان هەبووە لە بەهێزکردنی پێگەی زین وەک گەورەترین بەگەڕخەری پەیوەندیکردن لە عێراقدا. بە یەکێك لەو سەرکردە گەنجانە دادەنرێت کە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردووی لە بواری پەیوەندیکردندا بەسەربردووە و لە بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی کۆمپانیای زین دا بەشدارییەکی کاریگەرانەی هەبووە.
محەمەد سەمیر هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری کۆمپیوتەر و پرۆگرامسازیی لە زانکۆی تەکنەلۆجیای بەغدا و لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت بڕوانامەی ماستەری لە بواری کارگێڕی بازرگانی دا بەدەستهێناوە.
ئەحمەد عەبدولسەلام لە نیسانی ساڵی ٢٠١٨ وەک بەرپرسی کارگێڕی تەکنەلۆژی زین العراق دەستنیشانکراوە، هەروەها بەڕێوەبەری کۆمپانیای افق المدی (هۆرایزۆن)ە کە یەکێكە لە کۆمپانیاکانی پشتیوانی زین العراق و تایبەتە بە دابینکردنی چارەسەری پەیوەندیکردن و تەکنەلۆجیای زانیاری (ئایتی).
لە ساڵی ٢٠٠٤ لە کۆمپانیای عێراقنا دەستبەکار بووە و لەو ماوەیەدا چەندین پۆستی کارگێڕی هەبووە، دواهەمینیان بەڕێوەبەری کارگێڕی کارەکان بووە لە کۆمپانیای زین العراق .
ئەحمەد عەبدولسەلام ئەزموونێکی بەرفراوان لە بواری دروستکردنی تۆڕ و ستراتیژ و پەرەپێدان هەیە و لە ماوەی کارکردنیدا لە زین العراق چەندین پڕۆژەی نوێکردنەوەی تۆڕی پێشکەش کردووە.
عەبدولسەلام هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری کارەبا و ئەلیکترۆنی لە زانکۆی تەکنەلۆجیای بەغدا، هەروەها بڕوانامەی ماستەری هەیە لە کارگێڕی بازرگانی لە قوتابخانەی بازرگانی کۆلێژی ئیمپریال لەندەن.
لە ساڵی 2004 وەك کارمەندێکی بەشی پەیوەندییەکانی حکومی لە کۆمپانیای زین دەستبەکاربووە، پێش ئەوەی لە ساڵی 2012 پۆستی بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکانی حکومی وەربگرێت، دواتر بووە بە بەڕێوەبەری چەند بەشێكی کۆمپانیا، لەوانە بەڕێوەبردنی بەشی فرۆشیاریی حکومی، بەشی ئەرشیف و زانیارییەکان، بەشی کۆنترۆڵ و کۆکردنەوەی دارایی، لەگەڵ بەشی پەیوەندییەکانی حکومی، تا دواجار ئەم پۆستەی ئێستای وەرگرت وەك بەرپرسی بەڕێوەبردنی ئەمنی و فرۆشیاریی و پەیوەندییە حکومییەکان.
ڕەشا بەرەکات لە مانگی ئاداری ساڵی 2019 هاتووەتە ناو خانەوادەی زین العراق، ئەزموونێکی زیاتر لە 17 ساڵی هەیە و لەو ماوەیەدا لە پۆستە نوێیەکەیدا سەرکەوتنی زۆری لە ئاستە جیاوازەکانی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان دا بەدەستهێناوە. ڕەشا بەرەکات بەرپرسیارێتی ڕاکێشان و بەڕێوەبردنی بەهرەداران، پەرەپێدانی کۆمپانیا بە شێوەیەکی داهێنەرانە، ڕێکخستنی پرۆگرامی ڕاهێنان کارمەند و کادیران، هەروەها لە باشترکردنی سیاسەتی ناوخۆ و سیستم و میکانیزمی کارکردن.
پێش ئەوەی لە زین العراق دەستبەکار بێت، بۆ ماوەی ١٤ ساڵ لە زین ئوردن وەك بەرپرسی بەشی سەرچاوە مرۆییەکان کاری کردووە.
رەشا بەرەکات هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان لە زانکۆی مانچستەر و بڕوانامەی ماستەری لە بواری ڕاهێنان و ڕاوێژکاری بە ئامانجی گۆڕانکاری لە زانکۆی ئێچ ئی سی و ئۆکسفۆرد هەیە، هەروەها پرۆگرامی ئامادەکردنی سەرکردەکانی لە پهیمانگای ماساشوتیسی تهكنهلوژیی (MIT)، لە بواری بنیاتنانی هزر و ئامادەکاریدا بەدەستهێناوە.