
بەغداد، عێراق | تشرینی یەکەمی 2025: زین عێراق، لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکەی بۆ داهێنان ZINC، پێشوازی له گرووپێك لە خوێندكارانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی نەهرەین کرد، لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەوامی خۆی بۆ به‌ستنه‌وه‌ی سیسته‌می ئه‌كادیمی به بابه‌ته كردارییه‌كان لەناو ژینگەکانی کاری تەکنەلۆژیای هاوچه‌رخ.
ئامانج لەم سەردانە دابینکردنی ئەزموونێکی فێربوونی كرداری و کارلێکەرانەیه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران بتوانن تواناكانی خۆیان ده‌ربخه‌ن لە دۆزینەوەی چۆنیەتی گۆڕینی زانیارییە ئەکادیمییەکانیان بۆ ڕۆڵە ڕاستەقینەکان لەناو بوارەکانی تەکنیکی و سایبه‌ر سكیوریتی و شیکاری داتاكان و گەشەپێدانی بەرهەمە دیجیتاڵەکان. له سه‌ردانه‌كه‌یاندا، خوێندكاران ئاشنای دیدگای زین عێراق بوون لە بواره‌كانی داهێنان، بەرنامەکانی گەشەپێدانی بەهرەکان، و دەستپێشخەرییەکانی ڕێنوێنیكردنی گەنجان.
لە میانی سەردانەکەدا، خوێندكاران بەشدارییان لە چه‌ند وۆڕكشۆپێكی كارلێككارانه كرد کە لەلایەن پسپۆڕانی بەشه جیاوازه‌كانی کۆمپانیاوه پێشکەش کران له بواره‌كانی تۆڕەکان و سایبه‌ر سیكیوریتی و بەڕێوەبردنی داتاكان. ئەم وۆڕكشۆپانه ده‌رفه‌تیان بۆ خوێندكاران ڕه‌خساند بۆ تێگەیشتن لە میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی ژێرخانی تۆڕەکان، و پاراستنی سیستەمە دیجیتاڵەکان لە مەترسییە سایبەرییەکان، و گۆڕینی داتاكان بۆ پڕۆژه‌ی پراكتیكی له پێناو خزمەتکردنی هەزاران بەکارهێنەر لە عێراق.
هەروەها له سه‌ردانه‌كه‌دا، پێناسه‌یه‌كی گشتگیریی سه‌كۆی داهێنان ZINC كرا، و خوێندكاران ئاشناكران به ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌كۆكه وه‌ك ناوەندێك بۆ پشتگیریکردنی کۆمەڵگەی گەنجان و پێشه‌نگایه‌تیكردنی بازرگانی و بنیادنانی وزه و تواناكان، هاوكات تیشکخرایه سەر نموونە ڕاستەقینەکان لە بەرنامەکانی ڕاهێنانی زانکۆیی، و پڕۆژە هاوبه‌شه‌كانی دەرچوون، و دەستپێشخەرییە گەنجانە تەکنیکییەکان کە پلاتفۆرمەکە پێشتر میوانداری کردوون.
له سه‌ردانه‌كه‌دا چه‌ندین گفتوگۆی کراوە ئه‌نجامدرا و دەرفەت بۆ خوێندكاران ڕه‌خسێندرا، بۆ کارلێكی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تیمەکانی کار و خستنه‌ڕووی پرسیارە پیشەییەکانیان، له هه‌مانكاتدا وەرگرتنی ڕێنمایی پراکتیکی دەربارەی ڕێگاکانی چوونە نێو بوارەکانی پەیوەندیكردن و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵەکان. هاوكات جەخت لەسەر گرنگی لێهاتووییە كردارییه‌كان و ئەزموونی کارگێڕی و ئامادەیی دیجیتاڵی کرایەوە لە داڕشتنی ڕێڕەوی پیشەیی لە داهاتوودا.
لەم باره‌یه‌وه ڕەنا موفید، بەڕێوەبەری بەشی بەردەوامی دامەزراوەیی لە زین عێراق وتی: "ئێمە لە زین عێراق باوەڕمان وایە وەبەرهێنانی ڕاستەقینە بە بنیادنانی مێشك و بەستنەوەی زانیارییه ئەکادیمییه‌كان بە بەکارهێنانی پراکتیکییه‌وه ده‌ستپێده‌كات. ئه‌م جۆره سەردانانە نەك تەنها خوێندكاران بە ژینگەی کار دەناسێنن، بەڵکو دیدگایه‌كی فراوان و ڕوونتریان پێ دەبەخشن بۆ ڕێڕەوی پیشەییان و واڵاكردنی دەرگاکان له‌به‌رده‌میاندا بۆ دەرفەتەکانی داهاتوويان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و داهێنان."
لە پێناوی دابینکردنی ژینگەیەکی هانده‌رانه‌ی كارلێككار، زین عێراق پانتاییه‌كی بۆ پەیوەندییه نافەرمییه‌كان لەنێوان خوێندكاران و بەشەکانی کۆمپانیا ڕێکخست، كه ده‌رفه‌تی بۆ خوێندكاران ڕه‌خساند بۆ بەشداربوون لە گفتوگۆی دۆستانە لەگەڵ کارمەندان و ڕێنوێنەران دەربارەی دەرفەتە پراکتیکییەکانی به‌رده‌میان.
ئەم دەستپێشخەرییە ڕەنگدانەوەی بایه‌خی ستراتیژیی زین عێراق بۆ تواناسازی گه‌نجان، و خێراکردنی گەشەپێدانی بەهرەکان، و گواستنەوەی زانیارییه‌كان، دووپاتکردنەوەی ڕۆڵی وەك لایەنێکی نیشتمانی پشتگیريكاری داهێنان و بنیادنانی توانستە دیجیتاڵەکان. لە ڕێگەی ئەم ده‌ستپێشخه‌رییانه‌وه، زین عێراق بەردەوامە لە بەهێزکردنی پردەکانی پەیوەندی لەنێوان زانکۆکان و کەرتی تەکنەلۆژیا، و پشتگیریکردنی نەوەی داهاتووی لێهاتووییە دیجیتاڵەکان لە عێراق.