ئامانجی یاداشتنامەکه، بەهێزکردنی ژینگەی یارییەکان و دابینکردنی دەرفەتی نوێیە بۆ یاریزانان لە عێراق
عێراق، بەغداد، نیسانی 2025: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ پشتگیریکردنی گەنجانی عێراق و دابینكردنی پێداویستییەکانیان و هاوكاروانبوون لەگەڵ نوێترین تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنەکان لە جیهانی یارییەکان و وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان، كۆمپانیای زین عێراق، كه یەکێکه لە کۆمپانیاکانی گرووپی زین، پێشەنگی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیكردن و ئینته‌رنێتی مۆبایل لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، رایگەیاند، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی پابه‌ندنه‌كراوی لەگەڵ کۆمپانیای کرافتۆن "KRAFTON Europe" واژۆ کردووه، كه کۆمپانیایه‌كی جیهانی پێشەنگه لە پەرەپێدانی یارییە ئەلیکترۆنییەکانی وه‌ك PUBG: Battlegrounds.
ئامانجی یاداشتنامه‌كه، ده‌ستپێكردنی دەستپێشخەرییەکان و پڕۆژە هاوبەشەکانە لەژێر چەتری بڕاندی بازرگانی زین بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان "Zain esports" له پێناو باشترکردنی ئەزموونی یاریزانان و پەرەپێدانی کەرتی یارییەکان و وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان لە عێراق. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هەردوو کۆمپانیا کار دەکەن بۆ دابینکردنی بەرهەمە ناوازه‌كانی کرافتۆن بۆ بەشداربووانی عێراقی لەگەڵ رێکخستنی چالاکی و بۆنە تایبه‌ته‌كان کە هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ خواستەکانی کۆمەڵگای یارییە ئەلیکترۆنییه‌كان.
كۆمپانیای زین عێراق روونیكرده‌وه " زین ستراتیژیایه‌ك په‌یڕه‌و ده‌كات، كه ئامانجی فراوانکردنی خزمەتگوزارییە خۆشگوزه‌رییه دیجیتاڵییه‌كان و پشتیوانیكردنی توانا ناوخۆییه‌كانه لە بواری یارییەکان، به‌مه‌ستی داڕشتنه‌وه‌ی دیمەنی دیجیتاڵی و پێشكه‌شكردنی ئەزموونی ناوازه و نایاب به بەکارهێنەران. هەوڵ دەدەین لە رێگەی بڕانده بازرگانییه‌كه‌مان بۆ وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان "Zain esports"، ئەزموونی یاریزانان باشتر بکەین، لە میانی پەرەپێدانی کەرتی یارییەکان و وەرزشە ئەلیکترۆنییەکان لە عێراق، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و پێشكه‌وتنه بەردەوام و به‌رچاوه‌ی ئه‌م بواره به‌خۆیه‌وه‌ده‌بینێت، كه رۆژ به رۆژ خواسته‌كان و وه‌به‌رهێنان له‌م كه‌رته له زیادبوون و به‌ره‌وپێشچووندان".
کرافتۆن، کۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌نده له بواری یارییە ڤیدیۆییەکان لە کۆریای باشوور، لە ساڵی 2007 دامەزراوە، و سەرپەرشتی چەندین ستۆدیۆی پەرەپێدانی یارییەکان دەکات، و جەخت لە داهێنان ده‌كاته‌وه له ئەزموونی یارییەکان بۆ جەماوەره‌كه‌ی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. جگه له یاری بەناوبانگی PUBG، کرافتۆن رۆلێكی گه‌وره‌ی هه‌یه لە پەرەپێدان و داهێنانی چه‌ندین یاری جیاواز لە سەر پلاتفۆرمە جیاجیاکان، لەوانە یارییه‌كانی تایبه‌ت به كۆمپیوته‌ر و لاپ‌تۆپ، مۆبایلەکان، و ئامێرەکانی تری یاریكردن.