بەغداد، عێراق | ئابی 2025: كۆمپانیای زین عێراق، لقێكی کۆمپانیاکانی گرووپی زین، پێشه‌نگی خزمەتگوزاریيەکانی پەیوەندیكردن و داتای مۆبایل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، لەگەڵ کۆمپانیا پشتیوانەکانی: (هۆرایزۆن) تایبه‌تمه‌ند له بواری خزمه‌تگوزارییه‌كانی پەیوەندیكردن و تەکنۆلۆژیای زانیاری - فایبەر ئۆپتیك، و هه‌روه‌ها کۆمپانیای (الجیل التالي) تایبه‌تمه‌ند له بواری دابەشکردن تاك و كۆ فرۆشی، بە شانازییەوە ئەنجامە داراییەکانی چارەکی دووەم و نیوەی یەکەمی ساڵی (2025) یان ڕاگەیاند.
داهاتەکانی كۆمپانیای زین، له ماوه‌ی چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵدا، بە ڕێژەی 19% لەسەر بنەمای ساڵانە بەرزبووتەوە و گەیشتووه‌ته 313 ملیۆن دۆلار، هه‌روه‌ها قازانجەکانی پێش لێبڕینی سوود، باج، بەکارهێنان و تێچووه‌كان (EBITDA)، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گەشەیان كردووه و 116 ملیۆن دۆلاری تۆماركردووه، بە په‌راوێزی 37%، لەکاتێکدا بڕی پوخته‌ی قازانجه‌كان بە ڕێژەی 3% لەسەر بنەمای ساڵانە بەرزبووه‌ته‌وه وگەیشتووه‌ته 40 ملیۆن دۆلار.
سەبارەت بە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو، داهاتەکان بە ڕێژەی 16% لەسەر بنەمای ساڵانە بەرزبووتەوە، گه‌شتووه‌ته 599 ملیۆن دۆلار، و هاوكات قازانجەکانی پێش لێبڕینی سوود، باج، بەکارهێنان و تێچووه‌كان (EBITDA) گەشەیان به‌خۆوه بینیوه و 222 ملیۆن دۆلاریيان تۆماركردووه بە په‌راوێزی 37%، لەکاتێکدا بڕی پوخته‌ی قازانجه‌كان بە ڕێژەی 23% بەرزبوونه‌ته‌وه گەیشتوونه‌ته 66 ملیۆن دۆلار.
له‌لایه‌كی تره‌وه، بنكه‌ی به‌شداربوانی زین، به‌ڕێژه‌ی 10% زیادیكردووه و گه‌یشتوونه‌ته 20.9 ملۆین به‌شداربوو، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ دوپاتكردنه‌وه و سه‌لماندنی پله‌ی پێشه‌نگایه‌تی زین عێراق له بازاڕدا.
له‌م باره‌یه‌وه، بەڕێز ئێمری غۆرکان، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین عێراق، ده‌رباره‌ی ئەنجامەکان ڕایگه‌یاند: "شانازی بە ئه‌دای كۆمپانیای زین عێراقه‌وه ده‌كه‌ین لە چارەکی دووەمی ئه‌مساڵدا. ئه‌و ئه‌نجامانه، ئاماژه‌یه‌كه بۆ سەرکەوتنی وەبەرهێنانە ستراتیژیەکانمان لە فراوانکردنی تۆڕ، و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵيەکان، و چارەسەرەکانی دامەزراوەکان. لە ڕێگەی باشترکردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پەیوەندیكردن و ئەزموونی کڕیاران، زین عێراق بەردەوامە لە سه‌ركردایه‌تیكردنی گەشەی بەردەوام و دروستکردنی بەهای دووهێنده لە بازاڕی عێراقیدا".
شایانی باسه، دەستکەوتی چالاكییه بازرگانییه‌كان، لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2025 بریتی بوون لە: فراوانکردنی بەردەوامی تۆڕ، دەستپێکردنی چارەسەرەکانی دامەزراوەکان، زیادکردنی وەبەرهێنان لە داهێنانی دیجیتاڵی، لەگەڵ بەهێزکردنی چالاکییەکانی دابەشکردنی تاك و كۆ؛ ئەم هەنگاوانە بە کۆمەڵ بەشداربوون لە به‌ره‌وپێشبردنی گەشەی داهاتەکان و هه‌مه‌جۆكردنی خزمەتگوزارییەکان لەسەر ئاستێکی فراوانتر.
زین عێراق به‌ڵێن دووپاتدەکاتەوە بۆ پاراستنی ئه‌دا ناوازه‌كه‌ی، لەگەڵ پشتیوانیكردنی پڕۆسه‌ی گۆڕانكاری دیجیتاڵی لە عێراق، و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پەیوەندیی داهێنەرانه و گونجاو له‌گه‌ڵ پێداویستیەکانی بنکە به‌رده‌وام گه‌شه‌سه‌ندووه‌كه‌ی کڕیاران.