به‌شداربووانی زین له ئێستادا ده‌توانن چێژ له 170 ئستۆدیۆ و دابه‌شكه‌ری جیهانی بێ سنوور بۆ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان وه‌ربگرن
كۆمپانیای زین به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ستی به وه‌شاندنی خزمه‌تگوزاری iflix تایبه‌ت به ته‌ماشاكردنی فیلمه سینه‌مایی و زنجیره دراماییه‌كان له رێگای ئینته‌رنێته‌وه كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كۆمپانیای زین رایگه‌یاند خزمه‌تگوزاری iflix هه‌زاران فیلم و به‌رنامه‌ی تیلفیزیۆنی جیهانیی و عه‌ره‌بی (به وه‌رگێڕانی ده‌قی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی)، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین ڤیدیۆ و زنجیره‌یه‌ك له پرۆگرامه ئه‌كادیمیه به‌ناوبانگه‌كان و باشترین فیلمه‌كانی بۆلیۆد بۆ هه‌وادارانی فیلمی هیندی و له‌گه‌ڵ 2000 به‌رنامه‌ی منداڵان له خۆده‌گرێت.
هه‌روه‌ها گروپی زین رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ "iflix" كه یه‌كێكه له كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كان له بواری خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌خشی فیلمه‌كان و كاركردنی تیلیفزیۆن له رێگای ئینته‌رنێته‌وه، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی بازرگانی هاوبه‌ش له ژێر ناوی " iflix Arabia " بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به كواڵیته‌كی جیهانیی بۆ په‌خشكردنی بابه‌تی كات به‌سه‌ربردن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا ئه‌وه‌ش له رێگای هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ 170 - ئستۆدیۆ و دابه‌شكه‌ری جیهانی.
به‌شداربووانی زین عێراق ده‌توانن بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌شداریكردن له iflix به خۆڕایی به‌ده‌ستبهێنن له كاتی به‌شداریكردن له ئۆفه‌ره كراوه‌كانی ئینته‌رنێتی (هه‌فتانه یان مانگانه).
دووپاتیكرده‌وه " ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه ته‌واوكه‌ری ستراتیژیای زین عێراقه بۆ هه‌نگاونانی چالاكییه بازرگانییه‌كان و بازاڕگێرییه‌كانمان به‌ره‌و سنوورێكی نوێ له پێشكه‌وتن و داهێنان، بۆیه له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵی فره‌جۆركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانمان ده‌ده‌ین به راده‌یه‌ك كه له خزمه‌تی پێگه‌ی به‌شداربووانمان بێت، خزمه‌تگوزاری iflix ئاماژه‌یه‌كه بۆ ده‌رخستنی روانینه ستراتیژیه‌كه‌مان به‌ره‌و پێشه‌نگایه‌تی بۆ پێشكه‌شكردنی داهێنانيی دیجیتاڵی له ئاستی عێراق و هاوته‌ریب بوون له گه‌ڵ ته‌واوی پێشكه‌وتنه‌كان و دابینكردنی هه‌ر چی نوێیه له جیهانی ته‌كنۆلۆژیای دیجیتاڵ".
به‌ڕێز عه‌لی زاهید له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ووتی " به وه‌شاندنی خزمه‌تگوزاری iflix كارده‌كه‌ین بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و پێشخستنی بواره‌كانی دیجیتاڵ بۆ گه‌نجانی عێراقی كه گرنگییه‌كی له راده‌به‌ری له نێو كۆمه‌ڵگادا هه‌یه"، به‌ڕێز زاهید خۆشحاڵی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كۆمپانیای زین عێراق له ئێستا و رابردوودا به په‌رۆشییه‌وه كارده‌كات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی چاره‌سه‌ری دیجیتاڵانه بۆ به‌شداربووانی له سۆنگه‌ی باوه‌ڕبوونی به رۆڵی ته‌كنۆلۆژیای دیجیتاڵ له پێشحستنی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی كۆمه‌ڵگا.
لای خۆیه‌وه‌ی مارك برێت دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گروپه‌كانی iflix ووتی " زۆر په‌رۆشین بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانمان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
هه‌روه‌ها بریت رایگه‌یاند " له‌و باوه‌ڕه‌داین توانیومانه هاوبه‌شێكی نموونه‌یی له رێگای زین گروپه‌وه بدۆزینه‌وه كه توانای كاركردنی له‌سه‌ر نه‌وه‌ی دیجیتاڵ هه‌یه كه پلاتفۆڕمه‌كه‌مان دابینیكردووه و هه‌روه‌ها له‌و رێگایه‌وه داواكارییه‌كان له زیادبووندا ده‌بن له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه ئاست به‌رزه‌كانی هاوشێوه‌ی iflix، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین خزمه‌تگوزاریی iflix بۆ ته‌واوی به‌شداربووانی گروپی زین به‌رده‌ست بكه‌ین".