كۆمپانیای زین عێراق، پرۆگرامێكی نوێی پاداشته‌كان به ناوى "مه‌منون" له‌ ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌یه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت له‌ پێناو باشتركردنی ئه‌زمونی به‌شداربوان.

كۆمپانیای زین عێراق، پرۆگرامێكی نوێی پاداشته‌كان به ناوى "مه‌منون" له‌ ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌یه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت له‌ پێناو باشتركردنی ئه‌زمونی به‌شداربوان.


بەغداد - عێراق | ئەیلول – سێپتەمبەری 2025: لە چوارچێوەی ستراتیژیاكه‌یدا بە ئامانجی باشتركردنی ئەزمونی بەشداربوان، زین عێراق، پێشەنگی خزمەتگوزارییه‌كانی پەیوەندیكردن و ئینته‌رنێت و هه‌روه‌ها لقێكی کۆمپانیاکانی گروپی زین،  بەرنامەیه‌كی نوێی پاداشته‌كان به‌ شێوازێكی داهێنەرانە به‌ناوی "مەمنون" لە ڕێگەی ئەپڵیكه‌یشنی زین عێراق لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان ڕاگه‌یاند.

ڕاگه‌یاندنی بەرنامەی "مەمنون" بەشێکه‌ لە هەوڵە بەردەوامەکانی کۆمپانیای زین بۆ گەشەپێدانی میکانیزمەکانی پەیوەندیکردن و كارلێككردن لەگەڵ بەشداربوان و خەڵاتكردنیان بەپێی بەکارهێنانه‌كانیان، ئەمەش پابەندبوونی زین دەردەخات لە پێشکەشکردنی بەهای زیادکراو و هاوبەشیكردنی بەردەوام لەگەڵ بەشداربوانی.

بەرنامەی مەمنون پشت بە سیستەمێکی به‌ده‌ستهێنانی خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و کاریگەر دەبەستێت، تێیدا بەشداربوان خاڵ بە شێوەیه‌كی خودکار بەدەستدەهێنن کاتێك باڵانسی بنەڕەتی بەکاردەهێنن وه‌ك پەیوەندیكردن، بەشداریکردن لە ئۆفه‌ر و خزمەتگوزارییەکان، ناردنی نامە، یان درێژکردنەوەی ماوەی به‌سه‌رچونی هێڵ، و چەندین خزمه‌تگوزاری تر. ئەم میکانیزمە نەرمە ڕێگە بە به‌شداربوان ده‌دات بەردەوام سوده‌مه‌ندبن لە خەڵاتەکان بەبێ پێویستبون بە هیچ هەنگاوی زیادە، ئەمەش ئەزموونی بەکارهێنانی ڕۆژانە دەوڵەمەندتر دەکات.

له‌م باره‌یه‌وه‌، سه‌رۆكی جێبەجێکاری زین عێراق، به‌ڕێز ئێمری غۆرکان وتی: "له‌ زین عێراق دركمان به‌وه‌ كردووه‌ بەشداربووانمان بناغەی سەرەکی سەرکەوتنمانن. لە ڕێگەی بەرنامەی 'مەمنون'ەوە، هەوڵدەدەین هەموو کارلێکێك لەگەڵ بەشداربوو بگۆڕین بۆ دەرفەتێك بۆ خەڵاكردنیان. ئەم سیستەمە ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پابەندبونی ڕاستەقینەمانه‌ بۆ  دروستکردنی پەیوەندییەك له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن و شه‌فافیه‌ت له‌گه‌ڵ به‌شداربوان بونیادنرابێت، و گەیشتن بە ئەزمونێکی نایاب لە هەموو خاڵێكی پەیوەندیکردندا."

بەرنامەکە به‌شێوه‌یه‌ك داڕێژراوە بەکارهێنانی ئاسان بێت، له‌ میانیدا خاڵەکان بە شێوەی خودکار دەکرێنە سەر هەژماری بەشداربوو، لەگەڵ پێشكه‌شكردنی ئۆفه‌ره‌كان، ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئەپی زین عێراقەوە چالاك دەکرێن بۆ بەهێزکردنی کارلێکی خێرا له‌گه‌ڵ به‌شداربوان.

مەمنون بەوە تایبەتمەندە له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ دەتوانرێت خاڵەکان بگۆڕدرێت بۆ کۆمەڵێك خەڵات و پاداشتی فراوان، هه‌روه‌ك باڵانس بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ هەموو تۆڕە ناوخۆییەکان و پاکێجەکانی ئینتەرنێت، هاوكات لەگەڵ ئۆفه‌ر و داشكاندن لەسەر بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانی برانده‌ ناوخۆیی و جیهانییەکان لە بواری بازاڕیکردن و تەندروستی و چێشتخانە و قاوەخانە و کۆمپانیای گەشتیاری و زۆر فرۆشگای تر، جگە لە ئەپەکانی گەیاندن و گواستنەوە کە لەگەڵ ئارەزوو و پێداویستی و شێوازی ژیانی هەر بەشداربویه‌ك دەگونجێت.

مەمنون هەنگاوێکی نوێی زین عێراقه‌ به‌ره‌و گۆڕانکاری دیجیتاڵی، و به‌هێزكردنی پێگەی پێشەنگایەتی كۆمپانیا وەك دابینکەرێکی داهێنەر كه‌ بەردەوامە له‌ هه‌وڵی باشترکردن و به‌ره‌وپێشبردنی ئەزمونی پەیوەندیکردن بۆ ملیۆنان بەکارهێنەر لە عێراق.