بەغداد، عێراق | ئابی 2025: کۆمپانیای زین عێراق شانازی ده‌كات به ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی ساڵانەی (گەڕانەوە بۆ قوتابخانە). ئامانجی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دڵخۆشكردن و پاڵپشتیكردنی مندالاِنی كه‌مدرامه‌ته، بەتایبەت بێ سه‌رپه‌رشتان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ساڵی نوێی خوێندن بە متمانە و هیواوه دەستپێبکەن.
لە رۆژانی یەکشەممە 24ی ئابەوە تا پێنجشەممە 28ی ئاب، دەرفەت بۆ کارمەندان ده‌ڕه‌خسێندرێت بۆ سەردانیكردنی بازاڕی قەرتاسیە، كه لە نهۆمی زه‌مینیی باره‌گای سەرەکی زین، بە هاوکاری لەگەڵ سه‌نته‌ری ذهب رێكخراوه. له بازاڕەکەدا چه‌ندین جۆر جانتا و په‌ڕاوگه و پێداویستییەکانی قوتابخانه بە نرخێكی كه‌متر نمایشده‌كرێن بۆ فرۆشتن. داهاتی ئەم دەستپێشخەرییەی کارمەندانی زین، بۆ دابینكردنی 550 جانتای قوتابخانە بۆ منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت لە پێنج پارێزگای جیاوازدا ته‌رخانده‌كرێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه ڕۆژی چوارشەممە، 3ی ئەیلول، له مه‌ڕاسیمێكدا به پێشوازیکردن لە 100 منداڵی بێ سه‌رپه‌رشت لە نووسینگەی سەرەکی زین به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا جانتاكان و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له بازاڕی قه‌رتاسییه‌دا ده‌كڕدرێن، پێشكه‌ش به منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت ده‌كرێن و هه‌روه‌ها خوانێكی شایسته‌ی نێوه‌ڕۆیان بۆ سازده‌كرێت.
له‌م باره‌یه‌وه، بەڕێز ئیمری غۆرکان، سه‌رۆكی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین عێراق وتی: "ئەم دەستپێشخەرییە نوێنەرایەتی بەشدارییه‌كی کاریگه‌ر و مرۆییانه‌ی کارمەندانمان دەکات. بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداری دەکەن لە ڕێگەی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له بازاڕكه‌دا ده‌یكڕن بۆ دابینکردنی پێداویستە بنەڕەتییەکانی منداڵە كه‌مدرامه‌ته‌كان."
هه‌ڵمه‌تی (گەڕانەوە بۆ قوتابخانە) نوێنەرایەتی پابەندبوونی بەردەوامی کۆمپانیای زین عێراق دەکات له هه‌مبه‌ر بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بەشداریكردن له چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لە ڕێگەی تواناسازی منداڵان بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بەوپه‌ڕی متمانە و هیواوه. شایانی باسه، لە ڕێگەی بەشداری كاریگه‌ر و ئه‌رێنی کارمەندان، ئەم دەستپێشخەرییە جه‌خت له گرنگی هه‌وڵه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كات بۆ دروستکردنی گۆڕانکارییەکی بەردەوام بۆ كه‌سانی كه‌مدرامه‌ت.