كۆمپانیای زین عێراق، خولی پێنجه‌می پرۆگرامی "ژنان لە تەکنەلۆژیادا"ی راگه‌یاند، به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی تواناكانی كچان و پشتگیریكردنیان له‌ بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیا و داهێنانی دیجیتاڵی.

كۆمپانیای زین عێراق، خولی پێنجه‌می پرۆگرامی "ژنان لە تەکنەلۆژیادا"ی راگه‌یاند، به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی تواناكانی كچان و پشتگیریكردنیان له‌ بواره‌كانی ته‌كنۆلۆژیا و داهێنانی دیجیتاڵی.


بەغداد - عێراق | تەموز - 2025: كۆمپانیای زین عێراق، له‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ پشتگیریكردن و بەهێزکردنی تواناكانی کچانی عێراقی و زیادکردنی رێژه‌ی بەشداریکردنیان لە ئابووری دیجیتاڵیدا، خولی پێنجەمی پرۆگرامی "ژنان لە تەکنەلۆژیادا"ی راگه‌یاند، کە بووەتە وێستگەیەکی ساڵانەی ئیلهامبەخش  به‌ ئامانجی په‌ره‌پێدانی رۆڵی ژنان له‌ بواری دیجیتاڵیدا.

ئامانجی پرۆگرامی "ژنان له‌ ته‌كنۆلۆژیادا" پشتگیریكردنی خوێندكاران و دەرچووانی نوێیه‌  لە بوارەکانی زانست و تەکنەلۆژیا و ئەندازیاری و بیرکاری (STEM)، و پەرەپێدانی شارەزاییه‌ تەکنیکی و پیشەییەکانیان و ئاماده‌كردنیان بۆ چوونە ناو بازاڕی کار بەوپه‌ڕی متمانه‌، و بەشداریکردن لە دروستکردنی داهاتوویەکی دیجیتاڵی گشتگیرتر و داهێنەرانه‌تر.

وەشانی ئەمساڵی پرۆگرامه‌كه‌، لە هه‌ر سێ پارێزگاكانی، هه‌ولێر و بەغدا، و بەسڕا، بە بەشداری 300 کچی لاو لە میانی پڕۆگرامێکی راهێنانی چڕ و پڕ بۆ ماوه‌ی سێ مانگ  به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ دامەزراوەکانی (Makers of Baghdad  وComputiq وTitanium Training Center  وFive One Labs ) به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌ راهێنانەکەدا تیشك ده‌خرێته‌سه‌ر شارەزایی و لێهاتووییه‌ دیجیتاڵییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی  پێشکەوتوو وەك دیزاینکردن و گەشەپێدانی ماڵپەڕەکان، پرۆگرامسازی، و بەکارهێنانی ئامرازە دیجیتاڵییە هاوچه‌رخه‌كان، به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردن و به‌هێزكردنیان بۆ نێو ركابه‌رییه‌كانی بازاڕی كار.

پرۆگرامه‌كه‌ ئامانجییه‌تی، له‌ رێگه‌ی دابینكردنی ده‌رفه‌تی فێربوونی یه‌كسان و رێڕه‌وی پیشه‌یی روونه‌وه‌، رێژەی نوێنەرایەتیكردنی ژنان زیاد بكات له‌ پیشەسازی دیجیتاڵی و پەیوەندییەکان، و هه‌روه‌ها هاندانیان بۆ هاتنه‌ نێو ئه‌م بواره‌ و هاوكات به‌خشینی شارەزایی و ئامرازی پێویست پێیان بۆ داهێنان و سەرکەوتن لە كاروانی پیشەییاندا.

پرۆگرامی "ژنان له‌ ته‌كنۆلۆژیادا" چه‌ندین وۆڕكشۆپ و كۆڕبه‌ندی  رێنمایی و راهێنانی كرداریی لەخۆدەگرێت بۆ پشتگیریکردن و ره‌خساندنی دەرفەتی دامەزراندن و كارسازیی، لەناو ژینگەیەکی پەروەردەیی كه تێیدا تیشكده‌خرێته‌ سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی متمانه‌ی به‌شداربووان و په‌ره‌پێدانی به‌هره‌ و لێهاتوییه‌كانی سه‌ركردایه‌تیكردن. كۆمپانیای زین عێراق لە رێگەی ئەم بەرنامەیەوە هەوڵدەدات نەوەیەکی دیجیتاڵی لە کچە به‌ تواناكان دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری راستەقینە بكه‌ن، لە چوارچێوه‌ی پڕۆژە تەکنیکییە هاوچه‌رخه‌كان و هاوبەشیكردن لەگەڵ زانکۆکان و كه‌رته بازرگانییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی دەرفەتی راهێنان و دامەزراندنی راستەقینە، و هاوکاریكردن لە دروستکردنی سیستەمێکی دیجیتاڵی گشتگیر و بەردەوام.

له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی جێبەجێکاری كۆمپانیای زین عێراق، به‌ڕێز ئیمری غۆرکان رایگه‌یاند: "پرۆگرامی (ژنان لە تەکنەلۆژیادا) یەکێکە لە دەستپێشخەرییە پێشەنگەکانی زین، و نیشانده‌ری پابەندبوونمانه‌ بە بنەماکانی گشتگیری و نوێکاری و  هاوته‌ریبه‌ لەگەڵ ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام. ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌، كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی باوه‌ڕبوونمانه‌ به‌ تواناكانی ژنان لە كه‌رتی تەکنەلۆژیا، ته‌نها بەرپرسیارێتییەکی کۆمەڵایەتی نییە بەڵکو پێداویستییەکی ستراتیژییە بۆ هاندانی نوێکاری و دروستکردنی داهاتوویەکی دیجیتاڵی گشتگیر و دادپەروەرانه‌. لەم سۆنگه‌یه‌وه‌، کاردەکەین بۆ ئازادکردنی توانای کچە گەنجەکان و ئامادەکردنیان بۆ چوونه‌ نێو بازاڕی کار و هێنانه‌ئارای گۆڕانکاری ئەرێنی لە کۆمەڵگاکانیاندا."

شايانى باسه، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌ی خوله‌كانی رابردووی پرۆگرامی ژنان له‌ ناو ته‌كنۆلۆژیادا بەدەستیان هێنا، دووپات له‌ گرنگی پاڵپشتیكردنی بەشداریی ژنان لە بواری تەکنەلۆژیا و تواناسازی نەوەی گەنجان بە تایبەت کچان ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌توانن کاریگەرییەکی راستەقینە و ئه‌رێنی له‌ کۆمەڵگا دروستبكه‌ن. ئه‌م دیدگایه‌ش هاوته‌ریبه‌  لەگەڵ ستراتیژیای کۆمپانیای زین له‌ پێناو دروستکردنی گۆڕانکارییەکی بەردەوام كه‌  بواری پەیوەندیكردن تێده‌په‌ڕێنێت."