
بەغداد، عێراق | ئەیلولی 2025: کۆمپانیای زین عێراق بە سەرکەوتوویی كۆتایی به هەڵمەتی (گەڕانەوە بۆ قوتابخانە) بۆ ساڵی 2025 هێنا. له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، 550 جانتای قوتابخانە به‌سه‌ر منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت لە پێنج پارێزگای جیاوازدا دابه‌شكرا،، به ئامانجی دڵنیابوون لە ئاماده‌بوونی ته‌واوه‌تی ئه‌و قوتابیانه بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنيان.
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكه‌وتی 3ی ئەیلول، کۆمپانیای زین عێراق، میوانداری ئه‌و منداڵانه‌ی لە بنكه‌ی سەرەکی كۆمپانیا لە شاری بەغداد كرد، هەر منداڵێك جانتایەکی قوتابخانه‌ی به ته‌واوی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانییه‌وه پێبه‌خشرا، پاشان وانەیەکی هۆشیاریی دەربارەی توندوتیژی لە قوتابخانەکان و مەترسییەکانی لەسەر کۆمەڵگا پێشكه‌شكرا. دواتر خوانێكی شایسته ئاماده‌كرا، و له كۆتاییدا ئاهه‌نگێكی خنجیلانه به‌مه‌به‌ستی دڵخۆشكردنی منداڵان سازكرا.
بەخشندەیی کارمەندانی زین عێراق، ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو له سەرکەوتنی ئەم دەستپێشخەرییە، له ڕێگه‌ی بەشداریکردن و كڕینی پێداویستییه‌كانی قوتابیان له بازاڕی قه‌رتاسییه، کە بە هاوکاری لەگەڵ سه‌نته‌ری ذهب ڕێکخرابوو.
له باره‌ی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه مرۆڤ دۆستییه‌وه، بەڕێز ئێمری غۆرکان، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای زین عێراق ڕایگه‌یاند: "ئەم هەڵمەتە سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه " دەکرێت چی بەدەستبهێنرێت کاتێك هەوڵەکانی کۆمپانیا و کارمەندەکان لە خزمەتکردنی ئامانجێکی شكۆداردا یەکدەگرنەوە." هەروەها وتیشی: "لە ڕێگەی دابینکردنی ئەم پێداویستییانه‌ی قوتابخانه‌وه، ئامرازە پێویسته‌كانی فێربوون و گەشەکردن پێشكه‌شي منداڵان ده‌كه‌ین، و دەرگای خەونەکانیان بۆ داهاتوویەکی گەشاوەتر بۆ واڵا ده‌كه‌ین."
هه‌ڵمه‌تی (گه‌ڕانه‌وه بۆ قوتابخانه) سه‌لمێنه‌ری پابه‌ندبونی به‌رده‌وامی زینه له ئاست هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هێزكردنی تواناكانی كۆمه‌ڵگا، له ڕێگه‌ی زامنكردنی دابینكردنی پشتیوانی پێویست بۆ سه‌ركه‌وتنی منداڵان له كاروانی فێربونیاندا.