
پرۆگرامی "ڕۆڵی ژن لە تەکنەلۆژیادا" (WIT) بۆ ئەو کچە خوێندکارانەی زانکۆ دیزاین کراوە کە دەیانەوێت لە جیهانی ئەکادیمییەوە هەنگاو بنێن بەرەو بازاڕی کار و گەڕان بەدوای هەلی کاردا. ئامانجی ئەم پرۆگرامه بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنانە لە بوارەکانی (زانست، تەکنەلۆژیا، ئەندازیاری) لە ڕێگەی گرێدانیان بە ڕاوێژکارە شارەزاکانی کۆمپانیای زین و ڕاهێنەرانی دەرەکی وەك (صناع بغداد، کۆمپیوتێك، 51 لاب، تیتانیۆم). ئەمەش بۆ تواناسازی نەوەی داهاتووی کچان و ژنانە بۆ چوونە ناو ئەم بوارە، بەو ئومێدەی ببنە گۆڕانکار لەم کەرتەدا. بەرنامەکە دەستکەوتێکی نوێی تۆمارکرد بە بەشداریی ژمارەیەکی پێوانەیی کە زیاتر لە 318 ژن بوون لەسەر ئاستی عێراق.
سوودمهندبووان: 318