
لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بە هاوبەشی لەگەڵ Makers of Baghdad، زنجیرەی "شیرینی" بەڕێوەچوو، کە زنجیرەیەکی کارلێککارانەیە و لە 10 دانیشتنی گفتوگۆ پێکهاتبوو.
ئەم دانیشتنانە دەستەبژێرێک لە شارەزایان و تاکەکانی کۆمەڵگەی کۆکردەوە بۆ تاوتوێکردنی دیارترین ئەو بابەتانەی کە تایبەتمەندییەکانی داهاتوو دادەڕێژن، لەوانەش کارسازی، وەرچەرخانی دیجیتاڵی، و نوێترین ئاراستەکان لە بواری تەکنەلۆژیای دارایی، ئەمەش بەشداربوو لە بەهێزکردنی گفتوگۆی بنیاتنەر و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لە تەواوی مانگە پیرۆزەکەدا.
زنجیرەکە بەشدارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی کە گەیشتە 629 بەشداربوو، ئەمەش ئاماژەی زیادبوونی گرنگیدانه بەم بابەتە زیندووانە، لەگەڵ سەلماندنی ڕۆڵی دەستپێشخەرییەکە لە چەسپاندنی سەکۆیەکی کارا بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکان لە ناو کۆمەڵگەدا.
سوودمهندبووان: 629