هه‌ڵمه‌تی ره‌مه‌زان

هه‌ڵمه‌تی ره‌مه‌زان


له‌ چوارچێوه‌ی پابەندبوونی بەردەوامی كۆمپانیا به‌رامبه‌ر کۆمەڵگا، زین عێراق چەندین چالاکی خێرخوازی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا ئەنجامدا، لەوانە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ 300 خێزانی کەم درامه‌ت لە بەغدا، بەسرە و هەولێر، کە زیاتر له‌ 1500 خێزان سوودمه‌ندبوون لێی.

هاوكات كارمه‌ندانی کۆمپانیای زین بەشدارییان لە چالاکییەکی تایبەت كرد بۆ بەدیهێنانی ئارەزووی 80 منداڵی بێ سه‌رپه‌رشت لە بەغدا و بەسرە، به‌ ئامانجی دڵخۆشكردنی منداڵان و بەهێزکردنی گیانی هاوکاری لەو مانگە پیرۆزەدا. ئەم هەوڵ و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ لە چوارچێوەی ستراتیژیای کۆمپانیای زینه‌وه‌ دێت بۆ دروستکردنی کاریگەریەکی ئەرێنی و بەردەوام لە ژیانی تاکەکان و کۆمەڵگادا.

سوودمه‌ندبووان:  1,580