مه‌ڕاسیمی كۆتایی پێشبڕكێی مه‌هاره‌ ته‌ك

مه‌ڕاسیمی كۆتایی پێشبڕكێی مه‌هاره‌ ته‌ك


كۆمپانیای زین عێراق به‌ سه‌ركه‌وتویی كۆتایی به‌ پێشبڕکێی "مهاره‌ ته‌ك" تایبەت بە خوێندکارانی زانکۆ هێنا، کە ئامانجی به‌هێزكردنی تواناكانی گەنجان و پەرەپێدانی لێهاتووییە تەکنیکییەکانیانە لە رێگەی هاندانیان بۆ داهێنانی چارەسەری کرداری بۆ ئاستەنگییە تەکنەلۆژییەکان کە لە ماوەی ئەزموونی ئەکادیمیاندا رووبەڕووی دەبنەوە.

له‌ مه‌ڕاسیمی کۆتایی پێشبڕكێكه‌ تیشکخرایه‌ سەر ئەو پڕۆژە داهێنەرانەی کە خوێندکاران پێشکەشیان کرد، کە ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاستی داهێنان و توانای بیرکردنەوەی شیکاری و چارەسەرکردنی گرفتەکان بوو. ئەم دەستپێشخەرییە لە چوارچێوەی پابەندبوونی زین عێراقه‌وه‌ دێت بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆسه‌ی فێربوون، تواناسازی نەوەی داهاتوو لە داهێنەران، و بەهێزکردنی پێشکەوتنی دیجیتاڵ لە کەرتی فێرکردن.

سوودمه‌ندبووان:  50