بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانه‌وه، کۆمپانیای زین عێراق چالاکيیەکی تایبەتی رێکخست کە ره‌نگدانه‌وه‌ی پابەندبوونی قووڵی کۆمپانیایە بە بەهێزکردنی تواناكانی ژنان و رێزلێنان له دەستکەوتەکانیان و پشتگیریکردنی رۆڵیان لە کۆمەڵگادا.
له چالاکییەدا 11 خاتوون توانیان سوودمەندبن لە بەرنامە ناوخۆیی و دەرەکییه‌كانی زین، هه‌روه‌ها بەشداريیان لە گفتوگۆیەکی کراوەدا كرد لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکاری کۆمپانیا، تێیدا ئەزموون و چیرۆکی سەرکەوتنه‌كانی خۆیان پێشکەش کرد، هه‌روه‌ها تیشکخرایه سەر کاریگەری ئەرێنی ئەم بەرنامانە لە پشتگیریکردنی گەشەی کەسی و پیشەییان، و پاڵپشتیكردنیان له تێپەڕاندنی ئاستەنگییه‌كان و بەدیهێنانی خواستەکانیان.
ئامانج له‌م چالاكییه، دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی زینه بە پشتگیریکردنی ژنان لە هەموو بوارەکاندا، و دابینکردنی ژینگەیەکی هاندەر کە پشتگیری لە گشتگیری و هه‌مه‌ڕه‌نگی بكات و کاریگەریەکی بەردەوام لە کۆمەڵگادا دروست دەکات.
سوودمه‌ندبووان: 11