
لە چوارچێوەی بەهێزکردنی ڕۆڵی خۆی لە بەرپرسیارێتی دامەزراوەیی و پاڵپشتیکردنی کارسازی، زین عێراق بە هاوکاری لەگەڵ تیمی ڕاکێشانی بەھرەمەندەکان و تیمی (oodi)، بەشداری کرد لە پێشانگای دامەزراندن لە زانکۆی تەکنەلۆژیا، له چوارچێوهی چالاکییەکانی هەفتەی جیهانیی کارسازیدا.
ئەم بەشداریکردنە کارلێکێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بەجۆرێک زیاتر لە 50 خوێندكار بەشدارییان لە پێشانگاکەدا کرد. ئەمەش دەرفەتێکی بۆ ڕەخساندن کە ئاشنابن بە دەرفەتە پیشەییەکان، و تێگەیشتنێکی قووڵتر بۆ پێداویستییەکانی بازاڕی کار بەدەستبهێنن، هەروەها پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ تیمە پسپۆڕەکاندا هەبێت، کە ئەمە بەشدارە لە بەهێزکردنیان و پاڵپشتیکردنی ڕێڕەوی پیشەیی داهاتوویان.
سوودمهندبووان: 50