لە چوارچێوەی پابەندبوونی بە پاڵپشتیكردنی فێرکاریی دیجیتاڵی و بەهێزکردنی تواناكانی نەوەی داهاتوو لە خانمانی پێشەنگ، كۆمپانیای زین عێراق گەڕی دووەمی دەستپێشخەری "کەمپی پرۆگرامسازیی کچان"ی راگەیاند، بە بەشداری 25 خوێندکاری قۆناغی ناوەندی، کە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 18 ساڵيدایە.
کەمپەکە چهندین دانیشتنی تیۆری و كرداریی بهخۆوهبینی بە سەرپەرشتی پسپۆڕان و شارەزایانی كۆمپانیای زین، کە تێیدا تیشكخرایه سهر بنەماکانی تەکنەلۆژیا و پرۆگرامسازی، سەرەڕای پێدانی دیدێکی پیشەیی گشتگیر سەبارەت بە جیهانی دیجیتاڵی و دەرفەتەکانی داهاتوو.
لە کۆتایی کەمپەکەدا، بەشداربووان لێهاتووییە تەکنیکییەکانیان پەرەپێدا و متمانەیان بە خۆیان بەهێز کرد، وەک ئامادەکارییەک بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی دیجیتاڵی فراوانتر و داهێنەرانەتر.
سوودمهندبووان: 25