كۆمپانیای زین عێراق، بە هاوکاری وەزارەتی پەروەردە و دامه‌زراوه‌ی IoT Kids، به سه‌ركه‌وتوویی ئاهه‌نگی "کەمپی پرۆگرامسازیى کچان"ى سازكرد. كه‌مپه‌كه ماوەی دوو مانگی خایاند و ئامانجی به‌هێزكردنی تواناكانی کچانی عێراقی بوو، بۆ ئاماده‌كردن و پێگه‌یاندنیان بۆ چوونە ناو جیهانی پرۆگرامسازی و تەکنەلۆژیاوه. لە میانی ئەم دەستپێشخەرییە ناوازه‌یه‌وه، 25 کچی گەنج ڕاهێنانیان پێكرا ده‌رباره‌ی بنەماکانی پرۆگرامسازی، لە ئەزموونێکی فێرکاریدا کە یارمەتیدەر بوو بۆ دۆزینەوەی تواناکانیان لە بوارەکانی زانست، تەکنەلۆژیا، ئەندازیاری و بیرکاری (STEM).
له ئاهەنگی کۆتایی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، به‌شداربووان دەستکەوت و پڕۆژەکانی خۆیان نمایشكرد، و هه‌روه‌ها سێ له به‌شداربووان بوونه براوە و بە خەڵاتی بە نرخ و به‌هادار پاداشتكران، وەک پێزانینێك بۆ داهێنان و هەوڵەکانیان. ئەم کەمپە لە چوارچێوەی پابەندبوونی زین عێراق دێت بۆ پشتگیریکردنی فێرکاریی دیجیتاڵ، به‌هێزكردنی تواناكانی کچان، و بنیاتنانی نەوەیەکی نوێ لە پێشه‌نگانی بواری تەکنەلۆژیا، بە شێوەیەك گۆڕانکاری دیجیتاڵی به‌ره‌وپێشه‌وه ببات و دەرفەتی داهاتووی بەردەوامیی بڕه‌خسێنێت.
سوودمه‌ندبووان: 25