کۆڕێکی هۆشیاری دەربارەی پاراستنی تایبەتمەندیی زانیارییەکان

کۆڕێکی هۆشیاری دەربارەی پاراستنی تایبەتمەندیی زانیارییەکان


لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەوامی بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی تواناکانی گەنجانی عێراق، کۆمپانیای زین عێراق كۆڕێكی هۆشیاری بۆ خوێندكارانی زانکۆی نەهرەین ڕێکخست سەبارەت بە گرنگیی پاراستنی تایبەتمەندیی داتا لە سەردەمی دیجیتاڵیدا.

لە كۆڕه‌كه‌دا تیشك خرایە سەر چۆنیەتی پاراستنی زانیارییە کەسییەکان و تێگەیشتن لە یاسا و ڕێساکانی تایبەت بە پاراستنی داتا، جگە لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئاستەنگی و مەترسییانەی پەیوەستن بە پێشێلکردنی تایبەتمەندییه‌كانه‌وه‌.

خوێندكارانی بەشداربوو ئاشنابوون بە هەنگاوە پراکتیکییەکان بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی دیجیتاڵی، چ لە ژیانی کەسییان یان لە ژیانی پیشەییاندا، ئەمەش یارمەتییان دەدات پارێزگاری لە تایبەتمەندییەکانیان بکەن و نەوەیەکی هۆشیارتر و کاراتر بونیاد بنێن کە لەگەڵ پێداویستییەکانی ئاسایش لە جیهانی دیجیتاڵیدا بگونجێن.

سوودمه‌ندبووان: 25