
لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەوامی بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و تواناسازی گەنجانی عێراقی، زین عێراق كۆڕبهندێكی هۆشیاری بۆ خوێندکارانی زانکۆ ڕێکخست دەربارەی گرنگی پاراستنی تایبەتمەندیی داتا لە سەردەمی دیجیتاڵدا.
له كۆڕبهندهكهدا، تیشکخرایه سەر چۆنێتی پاراستنی زانیاری کەسیی، تێگەیشتن لە یاسا و ڕێسا تایبەتەکان بۆ پاراستنی داتا، لەگەڵ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگ و مەترسییە پەیوەندیدارەکان بە پێشێلكردنی تایبەتمەندیی.
خوێندکارە بەشداربووەکان ئاشناكران به هەنگاوە كاریگهرهكانى تایبهت به بەهێزکردنی ئاسایشی دیجیتاڵ، چ لە ژیانی کەسی یان پیشەییدا، بە جۆرێك بتوانن تایبەتمەندیی خۆیان بپارێزن و نەوەیەك دروست بکەن هۆشیارتر و کارلێکەرتر بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی ئاسایش لە جیهانی دیجیتاڵدا.
سوودمهندبووان: 200