لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەوامی كۆمپانیا بهرامبهر بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی تواناكانی گەنجانی عێراق، زین عێراق کۆمەڵێك كۆڕی هۆشیاریی بۆ خوێندکارانی زانکۆ دەربارەی گرنگی پاراستنی نهێنی و تایبەتمەندی داتاکان لە سەردەمی دیجیتاڵیدا رێکخست.
له كۆڕهكاندا، تیشكخرانه سەر چۆنێتی پاراستنی زانیاریە کەسییەکان، تێگەیشتن لە یاسا و رێنماییەکانی تایبەت بە ئاسایشی داتاکان، هەروەها چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی و مەترسیەکانی پەیوەست بە پێشێلکردنی تایبەتمەندییه كهسییهكان.
خوێندکارە بەشداربووەکان، فێری چۆنێتی گرتنهبهری رێوشوێنی كرداری بوون بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی دیجیتاڵی، چ لە ژیانی کەسی یان پیشەییاندا، بەشێوەیەک کە تواناكانیان بههێز بکات بۆ پاراستنی تایبەتمەندییهكانیان و بنیاتنانی نەوەیەکی هۆشیارتر و چالاکتر لە بەرامبەر پێداویستیەکانی ئاسایش لە جیهانی دیجیتاڵدا.
سوودمهندبووان: 60