لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەواممان به‌رامبه‌ر به‌رپرسیارییه‌تی کۆمەڵایه‌تی و بەردەوامی ژینگەیی، کارمەندانی زین لە هەولێر بەردەوامن لە پاڵپشتیكردنی دەستپێشخەری "سندووقی بەخشینی جل و بەرگ"، به ئامانجی یارمەتیدانی کەسانی كه‌م ده‌رامه‌ت، و بەهێزکردنی کەلتوری دووباره بەکارهێنانەوە و ئابووری بازنه‌یی و بەکارهێنانی بەرپرسیارانە.
لە ڕێگەی بەخشینی جل و بەرگ و پێداویستییەکانی تر، کارمەندان و ئەندامانی کۆمەڵگا بەشداری دەکەن لە کەمکردنەوەی پاشماوەكان و پاراستنی ژینگە. ئەم دەستپێشخەرییە رەنگدانەوەی بەها سه‌ره‌كییه‌كانی زین ده‌رده‌خات به‌رامبه‌ر بەرپرسیارێتی ژینگەیی و پته‌وكردنی گیانی هاوكاری نێوان تاكه‌كانی کۆمەڵگا، کە پابەندبوونمان بەهێزتر دەکات بۆ دروستکردنی کاریگەرییەکی ئەرێنی و بەردەوام لە کۆمەڵگای عێراقی.
سوودمه‌ندبووان: 150