
لە هەولێر، 260 قوتابی کچ و کوڕ لە قۆناغەکانی بنەڕەتی و ئامادەیی، بەشدارییان لە زنجیرە کۆڕێکی هۆشیاری كرد، کە کۆمپانیای زین عێراق بە هاوکاری لەگەڵ پسپۆڕانی دەروونی لە وەزارەتی تەندروستی ڕێکیخستبوو، له ههڵمهتهكهدا تیشك خرایه سەر پرسی گێچهڵی و ههراسانكردنی ئەلیکترۆنی.
ئامانجی ئەم دەسپێشخەرییە، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییە لای منداڵان، بەخێوکەران و ستافەکانی خوێندن سەبارەت بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی گێچهلێكردن بە هەموو شێوەکانییەوە، لەگەڵ برەودان بە کولتووری ڕێزگرتن و بەرپرسیارێتیی دیجیتاڵی، بە جۆرێك یارمەتیدەربێت لە بونیادنانی ژینگەیەکی ئارامتر و تەندروستتر لە ڕووی دەروونییەوە لە ناو کۆمەڵگەدا.
سوودمهندبووان: 260