لە پارێزگای بەسڕا، 80 قوتابی لە قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەکان بەشدارییان له كۆڕێكی هۆشیاريى ده‌رباره‌ی گێچه‌ڵی و هه‌راسانی ئه‌لیكترۆنی کرد.
كۆڕه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای زین عێراق بە هاوکاری پسپۆڕانی دەروونی له وەزارەتی تەندروستی به‌ڕێوه‌چوو.
ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە فێركردن و هۆشیاركردنه‌وه‌ی قوتابیان بوو سەبارەت بە چۆنیەتی ناسینەوەی رەفتارە زیانبەخشەکان، و بەهێزکردنی پەیوەندی بنیاتنراو لەسەر متمانه و رێز، هەروەها هاندانی كردار و ره‌فتاری سه‌لامه‌ت لەسه‌ر ئینتەرنێت، بەشێوەیەك کە یارمەتیده‌ربێت لە دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەتتر و ده‌روونێكی ئارامتر بۆ قوتابیان له قوتابخانه‌كان.
سوودمه‌ندبووان: 80