
لە بەغداد، 100 قوتابی كچ و كوڕ له قوتابخانە سەرەتاییه‌كان، بەشداری كۆڕێكی هۆشیارییان كرد کە زین عێراق به هاوکاری لەگەڵ پسپۆڕێکی دەروونی لە وەزارەتی تەندروستی سازیكردبوو. له كۆڕه‌كه‌دا، تیشكخرایه سەر دیارده‌ی گێچه‌ڵیكردن و هه‌راسانكاری ئەلیکترۆنی. ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە، بەرزکردنەوەی هۆشیاریی منداڵان و دایک و باوکان و ستافی مامۆستایان بوو دەربارەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گێچه‌ڵیكردن و هه‌راسانكاری بە هەموو جۆرەکانییه‌وه، هه‌روه‌ها بەهێزکردنی کلتووری ڕێز و بەرپرسیارێتی دیجیتاڵی، بەجۆرێك یارمەتیدەربێت لە دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەتتر و تەندروستتر له ڕووی دەروونییه‌وه لە کۆمەڵگادا.
سوودمه‌ندبووان: 100