لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەوامی كۆمپانیا بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی دیجیتاڵی ئارام و پاڵپشت، زین عێراق هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی بە هاوکاری پسپۆڕانی دەروونناسی لە وەزارەتی تەندروستی، ده‌رباره‌ی بابه‌تی گێچه‌ڵی و هه‌راسانی ئه‌لیكترۆنی له هه‌ریه‌ك لە شاره‌كانی هەولێر و به‌سرا راگه‌یاند.
ئامانجی دەستپێشخەرییەكه، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی منداڵان و دایک و باوکان و کادیرانی وانەبێژه دەربارەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گێچه‌لیكردن بە هەموو شێوەکانیەوە، هه‌روه‌ها بەهێزکردنی کلتووری رێزگرتن و بەرپرسیارێتی دیجیتاڵییه، لە پێناو بنیاتنانی ژینگەیەکی ئارامتر و تەندروستتر دەروونی لە کۆمەڵگادا.
سوودمه‌ندبووان: 230