
بە هاوکاری لەگەڵ سەرۆکی کارگێڕی تەکنەلۆژیا لە زین عێراق و دکتۆر ئوسامە فەیاز، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی (Open Insights)، دوو دانیشتنی تایبەتمەندمان دەربارەی ژیری دەستکرد لە هەردوو زانکۆی بەغداد و زانکۆی نەهرەین ئەنجامدا.
لەژێر ناونیشانی "نهێنییەکانی سەركهوتنی بەرنامەکانی ژیری دەستکرد"، دانیشتنەکان باسیان لە کاریگەرییە ڕاستەقینەکان و پێداویستییە بنەڕەتییەکانی هەردوو جۆری ژیری دەستکردی (بەرهەمهێنەر و پێشبینیکەر) کرد، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر جیاکردنەوەی ڕاستی لە زیادەڕەوییە میدیاییەکان، بە ئامانجی ئاسانکردنی چەمکەکان و لادانی تەمومژ لەسەر ئەم تەکنەلۆژیایانە بۆ ئەوەی بتوانرێت بە شێوەیەکی کردەیی و کارا جێبەجێ بکرێن.
زیاتر لە 70 خوێندكار سوودمەندبوون لەم دوو دانیشتنە، کە بەشداربوو لە بەهێزکردنی تێگەیشتنی کردەیی ئەوان بۆ ژیری دەستکرد، و توانای پێبەخشین بۆ تێگەیشتن لە دەرفەت و ئاڵنگارییهكان، بەجۆرێك پاڵپشتی ئامادهبوونیان دەکات بۆ چوونە ناو بازاڕی کاری دیجیتاڵی بە متمانە و لێهاتووییەوە.
سوودمهندبووان: 70